ئەمریكا فەرمانبەرەكانی دەگەڕێنێتەوە بەغدا و هەولێر

11:56 - 2025-07-20
جیهان
53 جار خوێندراوەتەوە
#تامی بروس

دوای ئەوەی ئەمریكا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكانی خۆی كشاندەوە، ئێشتا رێگەی داوە ئەو فەرمانبەرانبەر بەشێوەی قۆناغبەندی بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و هەولێر.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە: فەرمانبەرەكانیان بەشێوەیەكی كاتی لە دەرەوەی عیراق هەن، لەماوەكانی داهاتوودا دەستدەكەن بە گەڕانەوە بۆ باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا و كونسوڵگەرییەكەیان لە هەولێر، ئەمەش لەكاتێكدایە لە 22ی حوزەیراندا، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاریدا بە گواستنەوەی فەرمانبەرە ناسەرەكییەكان بۆ دەرەوەی عیراق.
ئەم بڕیارەی ئەمریكا بۆ گەڕاندنەوەی دیپلۆماتكارەكانی لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا كەوتەبەر هێرشی درۆنی و ئەمریكییەكان لای خۆیانەوە ئیدانەی هێرشەكەیان كرد و بروس دەڵێت: «پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق كە یەكێتیی خاكی عیراق بپارێزێت و بەرگریی لە تەواوی هاووڵاتیانی عیراق بكات».

بابەتە پەیوەندیدارەکان