هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەکان

11:59 - 2025-07-20
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: هەماهەنگییان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی پشتیوانی لە دۆسێی ئاوارەکان.
شەریف سلێمان ئەندامی لیژنەکە بە رۆژنامەی (ئەلسەباح)ی راگەیاند: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و ئاوارە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ کاراکردنەوەی پاڵپشتیی مرۆیی بە ئامانجی هاندانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانیان.
دووپاتیکردەوە. پشتیوانیی ئێستای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سنووردارە و پێداویستیی ئاوارەکان پڕناکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت لە نەینەوا هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی بەرفراوان لە ناوچە وێرانکراوەکان بەڕێوەدەبات و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر ئاوارە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.
روونیکردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان کەرتی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری ئامادە دەکەن بۆ وەرگرتنی دانیشتوانی گەڕاوە، ئەمەش رەنگدانەوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ باشترکردنی بارودۆخی گەڕانەوە و سەقامگیری.

بابەتە پەیوەندیدارەکان