شەهیدی نەمر، عومەر عەبدوڵڵا عەزیز ناسراو بە عومەری مامەوڵا، لە دایكبووی ساڵی 1976ی گوندی (دسكەرە)ی شارەزوورە، ساڵی 1992 و لەسەرەتای لاوێتیدا پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە و هاوكات بووە بە پێشمەرگە لە بەتالێۆنی تانجەرۆ، بەشداریی چەند نەبەردییەكی كردووە بەتایبەت شەڕەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی بەناو جوندولئیسلام و ئەنسارولئیسلام.
ساڵی 2005، لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا بەشداریی لە چەند رووبەڕووبوونەوەیەكی تیرۆریستاندا كردووە.
ساڵی 2014 بەشداریی چەند شەڕێكی كردووە لە دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی: خورماتوو و یەنگیجە و زەرگە و مەلاعەبدوڵڵا و تەللوەرد و مەكتەب خالید.
بەداخەوە، هەر لەدرێژەی زنجیرە شەڕەكانی دژ بەو گروپە تیرۆریستییە، رۆژی 13/3/2015 لە گوندی (سەیدخەڵەف)ی باكوور و خۆرئاوای كەركوك، شەهیدكرا.
محەمەد عەبدولڕەحمان