سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیی لە وەزیری پێشمەرگەی هەرێم کرد و تاوتوێی پێشهاتەکانی عیراق و هەرێم کرا.
دوێنێ، لە کۆشکی بەغدا، د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، لەمیانی دیدارەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عیراق بەگشتی و هەرێم بەتایبەتی تاوتوێکران، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزەکانی پێشمەرگە و پەرەپێدانی توانای شەڕکردنیان، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگیی چالاککردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵات.
شۆڕش ئیسماعیل، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رێنماییەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختی لە پابەندبوونی وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە بە پاراستنی هەرێم و هاوکاریکردن لە چەسپاندنی بنەماکانی ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.