ڤایرۆسی تەماتە، زیانی زۆر بە جووتیارانی پێنجوێن دەگەیەنێت

11:30 - 2025-07-22
کوردستان
36 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكەوە، چەند ساڵێكە جووتیارانی سنووری پێنجوێن زیانی زۆریان پێدەگات و بەرهەمی تەماتەیان وەك پێویست نییە، لێپرسراوی هۆبەی پاراستنی رووەكیش، دەڵێت: ئەمساڵ تائێستا ڤایرۆسەكە دەرنەكەوتووە.
‎لوقمان جەبار لێپرسراوی هۆبەی پاراستنی رووەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی پێنجوێن، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە و لەڕێگەی حەشەراتەوە ڤایرۆسەكە لەناو تەماتەدا بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ هیچ جووتیارێك ئاگاداری نەكردووینەتەوە لەوەی ڤایرۆس لە بەرهەمەكەی دابێت.
‎ئەوەشی خستەڕوو كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە زۆر خێرایە و وادەكات ناوی تەماتەكە وەك تەپەدۆری لێبێت و بە كەڵكی خواردن نایەت، وتیشی: هەرچەندە ئەمساڵ تا ئەم كاتە ڤایرۆسەكە دەرنەكەوتووە، بەڵام ئەگەر دەركەوت لە 10 رۆژی داهاتوودا سەرهەڵدەداتەوە، ئەوكات پێویست دەكات هەموو هەفتەك جووتیاران رشاندن بكەن بۆ پاراستنی بەرهەمەكانیان.
‎محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان