رفعەت عەبدوڵڵا: کۆمیتەکان هێڵی گەرمی نێوان خەڵک و یەکێتی بن

02:21 - 2025-07-22
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لێپرسراوی کۆمیتەکانی سنووری سلێمانی کۆبووەو لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە بڕیار لێدراوەکاندا ئەرکە هەنووکەییەکانی خەباتی بۆ روونکردنەوە.
لەکۆبونەوەکەدا کەهەڤاڵ سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، کۆمیتەکان لە ئایندەی کاری رێکخستن و کەمپینەکانی هەڵبژاردندا میکانیزم و میتۆدێکی نوێ و سەردەمیانە پەیڕەو بکەن، لەوبارەیەوە وتی: کۆمیتەکان نابێت تەنها لەکاتی هەڵبژاردن بچنە ناو خەڵکەوە، بەڵکو هەمیشە هێڵی گەرمی نێوان خەڵک و یەکێتی بن.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد کە سستی و کەمتەرخەمی دەگۆڕین بۆ بوژانەوە و گەشانەوەی ریزەکانمان، لە سەرەوە بۆ خوارەوە تواناو وزەکان دەخەینەگەڕ، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەو سیاسەتی یەکێتی لە ئێستاو ئایندەدا، وتیشی: ئەرکی سەرەکیتان، بەستنەوەی خەباتی رێکخستنە بەخزمەت و چاکەی گشتییەوەو لەپێناو خەڵکدا بێت.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان