پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال، بەردەوامە و ئێستا یارییەكان پێیان ناوەتە قۆناغی پلەی ئۆفەوە.
پێش ئەوەی یارییەكان بگەنە ئەم قۆناغە، یارییەكانی قۆناغی سێیەم كە قۆناغی گروپەكان بوو (گروپەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم)، كۆتاییهات، 18 هەڵبژاردەی وڵاتانی ئاسیا تیایدا بەشدار بوون، هەر شەش یەكەم و دووەمی هەرسێ گروپەكە بەمشێوەیە راستەوخۆ گەیشتنە دوا یارییەكانی مۆندیال:
گ1: ئێران، ئۆزبەكستان.
گ2: كۆریای باشوور، ئوردون.
گ3: ژاپۆن، ئوسترالیا.
هەر لەو سێ گروپەوە سێیەم و چوارەمی هەرسێ گروپەكە كە شەش هەڵبژاردەی تر دەكات، كەوتنە گێژاوی پاڵاوتنێكی ترەوە ئەویش قۆناغی چوارەمی پاڵاوتنەكانە (پلەی ئۆف)، ئەوانیش ئەم هەڵبژاردانەن:
*گروپی یەكەم (ئیمارت، قەتەر).
*گروپی دووەم (عیراق، عومان).
*گروپی سێیەم (سعودیە، ئەندەنوسیا).
* ئەم 6 هەڵبژاردەیە بەسەر دوو گروپی نوێدا دابەشكراون:
گ1: عومان، قەتەر، ئیمارات.
گ2: ئەندەنوسیا، عیراق، سعودیە.
*یەكەمی هەردوو گروپەكە راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال.
*دووەمی هەردوو گروپەكەش بە سیستمی چوون و گەڕانەوە دوو یاریی تر دەكەن و براوە لەو دوو یارییەوە دەگاتە پاشكۆی پاڵاوتنێكی نوێی جیهانی كە 6 هەڵبژاردە لە خۆدەگرێت و لەمانیشەوە دوو هەڵبژاردەی تر راستەوخۆ دەگەنە مۆندیالی 2026.
*یارییەكانی پلەی ئۆف، بە سیستمی گردبووەوە لە سعودیە و قەتەر دەكرێن.
*جەولەی یەكەمی یارییەكان، رۆژی چوارشەممە 8/10/2026 بەمشێوەیە دەكرێن:
-قەتەر × عومان.
-سعودییە × ئەندەنوسیا.
*جەولەی دووەمی یارییەكان، رۆژی شەممە 11/10/2026 بەمشێوەیە دەكرێن:
-ئیمارات × عومان.
-عیراق × ئەندەنوسیا.
*جەولەی سێیەمی یارییەكان، رۆژی چوارشەممە 14/10/2026 بەمشێوەی دەكرێن.
-قەتەر×ئیمارت.
-سعودیە×عیراق.