رۆمـــــانی (كه ماره‌كه بكوژین)، لـــه نـــــــووسینی (یاشار كه‌مال)ی نووسه‌ری گه‌وره‌ی كوردی باكوور-ه، دڵدار شه‌كۆ به‌مدواییانه له توركییه‌وه كردوویه به كوردی، چاپ و بڵاوكرایه‌وه و كه‌وته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
رۆمانی (كه ماره‌كه بكوژین)، یه‌كێكه له رۆمانه پڕ بایه‌خه‌كانی یاشار كه‌مال، كه له ساڵی 1976دا نووسیویه‌تی، له‌م رۆمانه‌دا یاشار كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان باس ده‌كات و رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه‌ش له گوندێكدا روو ده‌ده‌ن، خه‌ڵكی گونده‌كه دووبه‌ره‌كییان تێده‌كه‌وێت و لایه‌نی ده‌ره‌كیش ده‌یه‌وێت به سوودوه‌رگرتن له‌و ناكۆكییه زه‌وی و زاره‌كه‌یان لێ داگیر بكات، یاشار زۆر جوان لایه‌نی ده‌ره‌كی به مارێكی گه‌وره چواندووه و هه‌ر كه ماره‌كه بكوژرێت، هێزی شه‌ڕ كۆتایی پێدێت.
چاپی یه‌كه‌می ئه‌م رۆمانه به كوردیی كرمانجی و به پیتی لاتینی چاپی (2025)ه‌و ده‌زگای (دار الزمان) بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، له دوو توێی به‌رگێكی جوان‌دا كه 142 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی له‌خۆ گرتووه، چاپی كردووه.
كورده‌وان سه‌عید