718 ملیۆن یۆرۆ قازاجی شەش مانگییەتی

11:47 - 2025-07-31
ئابووری
19 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای پۆرشەی ئەڵمانی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێل رایگەیاند: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تەنیا 718 ملیۆن یۆرۆ قازانجی كردووە و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو قازانجی بە رێژەی %71 دابەزیوە.
ئۆلیڤەر بلومێ بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە لەو بارەیەوە وتی: كۆمپانیاكەیان لەسەر ئاستی جیهان رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بۆتەوە و ئەم بارودۆخەی ئێستاش زریانێكی ئاسان و راگوزەر نییە، بەڵكو جیهان گۆڕانكاریی گەورەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان