بۆچی رۆحانی و ترەمپ كۆنەبوونەوە؟

12:48 - 2022-09-06
جیهان
742 جار خوێندراوەتەوە

ئا: جەواد حەیدەری

سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران ئاشكرایكرد كە بڕیار بوو لەگەڵ ترەمپ سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ترەمپ مەرجەكەی ئێرانی قبووڵ نەكرد كۆبوونەوەكە سەری نەگرت.
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران ئاشكرایكرد كە ساڵی 2019 لە میانەی سەردانەكەی بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكا هەڵێك رەخسا كە لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا كۆببێتەوە، بەڵام دواتر كۆبوونەوەكە نەكرا.
رۆحانی ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیار بوو كۆبوونەوەكە بكرێت و داوامان كرد كە كۆبوونەوەكە بكرێت پاشان هەواڵی كۆبوونەوەكە بڵاوبكرێتەوە، بەڵام ترەمپ قبووڵی نەكرد و رایگەیاند با پێشتر هەواڵی كۆبوونەوەكە بڵاوبكرێتەوە، ئێمەش قبووڵمان نەكرد، چونكە پێمان وابوو كە ترەمپ كەسێكی ئاسایی نییە و ئەكتەرە و هەركات بیەوێت یارییەكە دەشێوێنێت و گەیشتین بەو ئەنجامە كە كۆبوونەوەكە نەكرێت.
رۆحانی راشیگەیاندووە ئەگەر لەبری ترەمپ، باراك ئۆباما بوایە لەگەڵیدا كۆدەبۆوە.

سەرچاوە:BBC

#ئەمریكا # ئێران #ترەمپ #رۆحانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان