سەرۆكی ئۆكرانیا: شەش هەزار كیلۆمەتر لە سەربازی روسیا پاك كراوەتەوە

01:39 - 2022-09-13
جیهان
598 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند: سوپای وڵاتەكەی لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەرەوە تا ئەمڕۆ توانیویانە شەش هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی وڵاتەكەیان لە هێزەكانی روسیا پاك بكاتەوە. 
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تێلیگرام بڵاویكردۆتەوە، لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەرەوە تا ئێستا سوپای وڵاتەكەی شەش هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی ئۆكرانیا لە سەربازانی روسیا پاك بكەنەوە. 
لە لایەكی ترەوە سوپای ئۆكرانیا رایگەیاندووە، تەنها لە 24 سەعاتی رابردوودا توانیویانە 20 گوندی وڵاتەكەیان لە دەست سوپای روسیا دەربهێنن و كۆنتڕۆڵی بكەنەوە. هاوكات سوپای ئۆكرانیا چوەتە ناو شاری كۆبپانسك كە چەند مانگێك لەمەوپێش لە لایەن سوپای روسیاوە كۆنتڕۆڵ كرابوو.
هاوكات والری مارچنكۆ سەرۆكی شارەوانی شاری ئیزیۆن رایگەیاند: سوپای ئۆكرانیا شارەكەی كۆنترۆڵ كردۆتەوە و دانیشتوانی شارەكە كە ئاوارە بوون دەتوانن دوای 10 رۆژی دیكە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. 

سەرچاوە: BBC
ئا: جەواد حەیدەری

#ئۆكرانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان