ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی پاكستان لە بەرزبوونەوەدایە

09:56 - 2022-09-28
جیهان
474 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی بەڕێوەبەریی كارەساتی سروشتی و دۆخی لەناكاوی پاكستان، بڵاویكردۆتەوە، «ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە رۆژی 14ی حوزەیرانەوە تائێستا لە پاكستان بەهۆی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە گیانیانلەدەستداوە، بەرزبۆتەوە بۆ 1638 كەس، لەو ژمارەیەش 588یان منداڵن.
هەر بەهۆی باران و لافاوەوە، دوو ملیۆن و 49 هەزار و 482 خانوو زیانیان بەركەوتووە، لەو ژمارەیەش 824 هەزار و 169 خانوویان بەتەواوی زیانیان بەركەوتووە، ئەوە جگە لە تێكچوونی 13 هەزار و 74 كیلۆمەتر رێگا و رووخانی 392 پرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان