لوبنان مایەپووچی خۆی راگەیاند

08:58 - 2022-04-05
جیهان
879 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ سەعادەت شامی جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان، بە شێوەیەكی رەسمیی مایەپووچی حكومەت ‌و بانكی ناوەندیی وڵاتەكەی راگەیاند.
جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە: بە داخەوە، دەوڵەت ‌و بانكی ناوەندیی لوبنان مایەپووچبوون ‌و  ئەو زیانە گەورەیەش بەهۆی سیاسەتی چەوتی دەیان ساڵەوە بووە ‌و ئەگەر لەوبارەیەوە شتێك نەكەین، ئەوا زیانەكە زۆر گەورەتر دەبێت. وتیشی: زیانەكان بەسەر دەوڵەت ‌و بانكی لوبنان ‌و بانكەكانی دیكە ‌و  گەورە بازرگاناندا دابەش دەكەن.
سەبارەت بە دانوستانەكانیان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، سەعادەت شامی روونیكردۆتەوە: ئێمە لە دانوستانداین لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ‌و رۆژانە لە پەیوەندیداین ‌و دانوستانەكانیش پێشكەوتنی گەورەیان بەخۆوە بینیوە.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

#لوبنان

بابەتە پەیوەندیدارەکان