پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵتیك پشتوانیی ئۆكرانیا دەكەن

09:15 - 2022-04-17
جیهان
330 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانییان بۆ ئۆكرانیا لە جەنگی دژ بە روسیادا، سەرۆكەكانی پۆڵەندا ‌و وڵاتانی بەڵتیك سەردانی كیێڤ-ی پایتەختی ئۆكرانیایان كرد ‌و لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە.
ئالار كاریس سەرۆكی ئیستۆنیا رایگەیاندووە: لەگەڵ ئانجی دودا سەرۆكی پۆڵەندا ‌و گیتاناس ناوسیدا سەرۆكی لیتوانیا ‌و ئیگێڵ لێڤیتز سەرۆكی لاتیڤیا سەردانی ئۆكرانیایان كردووە، بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان لە گەلی ئەو وڵاتە.
لای خۆشیەوە، سەرۆكی لیتوانیا ئاماژەی بەوەداوە، كە لە سەردانەكەیان پەیامی وڵاتەكانیان گەیاندووە بۆ پشتیوانیی سیاسی ‌و سەربازیی ئۆكرانیا. وتیشی: لیتوانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا لەپێناوی سەروەری ‌و سەربەخۆییدا.
لەمیانەی سەردانەكەیاندا، سەرۆكەكانی ئەو چوار وڵاتە گفتوگۆیان لەسەر ئەو دەنگۆیانە كردووە، كە روسیا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكەن.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان