پیۆنگ یانگ سیستمێكی نوێی بۆ پێشخستنی چەكی ئەتۆمی تاقیكردەوە

09:48 - 2022-04-18
جیهان
618 جار خوێندراوەتەوە

كۆریای باكوور بەردەوامە لە تاقیكردنەوە موشەكییەكانی ‌و ئەمجارە سیستمێكی نوێی بۆ برەودان بە چەكی ئەتۆمی تاقیكردەوە.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی كۆریای باكوور بڵاویكردۆتەوە: كیم جۆنگ ئون سەرۆكی وڵاتەكەیان سەرپەرشتیی تاقیكردنەوەی سیستمێكی نوێی كردووە، كە تایبەتە بە پێشخستنی توانای چەكی ئەتۆمی، هەروەها توانای یەكەكانی بەرگریی دوورمەودا لە هێڵەكانی پێشەوە تۆكمەتر دەكات.  
لەلایەكی دیكەوە، سوپای كۆریای باشوور ئاشكرایكردووە: وڵاتەكەیان دوو موشەكی بە ئاراستەی دەریا تاقیكردۆتەوە بە دووری 110 كیلۆمەتر و بەرزیی 25 كیلۆمەتر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان