وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

11:45 - 2023-03-01
جیهان
223 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن ئاشكرایكرد، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا هەفتەی داهاتوو سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
بات راید وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەردانەكەیدا وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی ناوچەكە كۆدەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك گفتوگۆدەكات.
 وتیشی، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی بۆ سەقامگیری زیاتری ناوچەكە، هەر لە سەردانەكەیدا لوید ئۆستن چاویدەكەوێت بە هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كۆدەبێت كە ژمارەیان 30 هەزار سەرباز دەبێت.

سەرچاوە: CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان