10 هەزار سەربازی ئۆكرانیا گەمارۆ دراون

07:51 - 2023-03-06
جیهان
271 جار خوێندراوەتەوە

یان گاگین راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی دۆنێتسك كە لەژێر كۆنترۆڵی روسیادایە ئاشكرایكرد، نزیكەی 10 هەزار سەربازی ئوكرانیا لە شاری "باخموت"ی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا لەلایەن سوپای روسیاوە گەمارۆ دراون.

 ئێستا سوپای روسیا كۆنترۆڵی سەرجەم دەروازەكانی چوونە دەرەوەی شارەكەی كردووە، بەوتەی یان گاگین هەندێك لە كەتیبە سەربازییەكانی ئۆكرانیا هەوڵی چوونە دەرەوە دەدەن هەندێكی دیكە چاوەڕێی بەهاناوەچوون دەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ئۆكرانیا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی وڵاتەكەی، بڕیاردراوە بەرگری لە شارەكە بكەن و چۆڵی نەكەن.

سەرچاوە: الشرق الأوسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان