زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی ئۆكرانیا ئاوارەبوون

09:09 - 2022-04-25
جیهان
891 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هێرشەكانی روسیاوە بۆ سەر ئۆكرانیا، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتی ئۆكرانیا ئاوارەبوون.
لە راپۆرتێكیدا، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) رایگەیاندووە: تا ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن و 100 هەزار هاووڵاتی ئۆكرانیا لە ناوخۆی وڵاتەكە، یان بۆ دەرەوەی وڵات ماڵ ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتوە، كە %90یان ژن و منداڵن و لە دۆخێكدا دەژین ‌کە پێویستیان بە هاوكاریی مرۆیی هەیە. روونیشیكردۆتەوە: ئەو هاووڵاتییە ئۆكرانییانەی لە وڵاتەكەیاندا ماونەتەوە، وێڕای ئەوەی مەترسی جددی لەسەر ژیانیان هەیە، خواردن و خواردنەوەشیان بە ئاسانی دەستناكەوێت و پێداویستیی پزیشكیش  لە شارەكاندا زۆر كەمبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە روسیا سنووری خۆی بە رووی هاووڵاتیانی ئۆكرانیادا كردۆتەوە ‌و لە ماوەی نزیكەی ئەم دوو مانگەی جەنگەكەدا زیاتر لە 578 هەزار هاووڵاتی ئۆكرانیا چوونەتە ئەو وڵاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان