سەعات 10 ی شەو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆكی توركیا رادەگەیەنرێت

12:42 - 2023-05-28
جیهان
213 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات 8، خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا دەستیپێكرد، دەنگدان لە 81 پارێزگای توركیا تاكو سەعات 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت سەعات 10ی شەو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكە رابگەیەنرێت.
بۆ هەڵبژاردنەكە زیاتر لە 64 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و نزیكەی 192 هەزار بنكەی دەنگدان كراونەتەوە، كێبڕكێكەش لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و كلیچدار ئۆغڵۆدایە.
لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیادا، ئەردۆغان زیاتر لە 49٪ و كلیچدار ئۆغڵو زیاتر لە 44٪ی دەنگەكانیان بەدەستهێنا، بەهۆی ئەوەی هیچیان 50+1ی دەنگەكانیان بەدەستنەهێنا، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كەوتە خولی دووەمەوە.
سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان