ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی‌ چییه‌

06:44 - 2023-06-09
کوردستان
473 جار خوێندراوەتەوە



ستران عه‌بدوڵڵا، لێپرسراوی مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێکدا رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه. 

لە لێدوانەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌عریفێك بده‌ن به‌ كوردستان كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ زوڵم و زۆر، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ پێنه‌دانی‌ مووچه‌ی‌ خه‌ڵك، یه‌كسانه‌ به‌ پاشه‌كه‌وت، یه‌كسانه‌ به‌ قوتدانی‌ قوتی‌ خه‌ڵك.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان