ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر، له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتیم بینی كه ئێستا لە ناو ریزەکانی یه‌كێتی دا نه‌ماوه، باسی داستانێكی ده‌كرد و قسه هاته سه‌ر شه‌هیدێك كه له‌و داستانه‌دا به‌شداریی كردبوو، وتی: به‌داخه‌وه كه‌س یادی ناكاته‌وه و حزبه‌كه‌شی ئه‌رشیفی نییه.
وەک رێزێک بۆ ئه‌و تێكۆشه‌ره ناوه‌كه‌ی ناهێنم، هه‌روا ناوی ئەو شه‌هیده‌ش ناهێنم با نه‌بێته هۆی برینداركردنی هه‌ستی هیچ كه‌سێك، به‌ڵام دیداره‌كه‌م لای خۆم پاراستووه.
ئیتر خۆم پێنه‌گیرا و ته‌له‌فونم بۆكرد، وتم كاك فڵان ئه‌وه ناهه‌قی بوو كردت، هه‌ر من تا ئێستا دووجار یادی ئه‌و شه‌هیده‌م له كوردستانی نوێ دا كردۆته‌وه و چه‌ندینجاریش وێنه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی شه‌هیدان و له بۆنه‌كانی یه‌كێتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژیاننامه و وێنه‌شی له ئه‌رشیفی كوردستانی نوێ‌دا پارێزراوه.
مرۆڤ راست بڕوا ئه‌و به‌ڕێزه سوپاسی كوردستانی نوێ و منیشی كرد و وتی: كارێكی باشتان كردووه.
لێره‌دا مه‌به‌سته‌كه‌م گشتگیرتر ده‌كه‌م، روویداوه كه‌سوكاری شه‌هیدان گله‌یی و سكاڵایان هه‌یه له باره‌ی یادی شههیدهكهیانەوە، یان هه‌ر داواكاریی و پێویستییه‌كیان هه‌بێت بۆ هه‌ر بابه‌تێک، به‌ر له‌وه‌ی باسه‌كه ببێته سكاڵا‌و گله‌یی، هه‌نگاوێك بنێن و سه‌ردانی شوێنی پەیوەندیدار بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌كرا ئه‌وا لێره‌وه ده‌توانن هه‌رچییان هه‌بێت بڵاوی بكه‌نه‌وه و ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن.