لەسەر داوای یەکێتی حکومەتی عیراق قەرەبووی زیانی لافاو و ئاگرەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

06:02 - 2024-03-27
کوردستان
109 جار خوێندراوەتەوە

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رەسمی داوای قەرەبووی مادی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە حکومەتی عیراق کرد و سەرۆک وەزیرانی عیراقیش بڕیاریدا بەپێی توانا قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا كه‌ریم مه‌لا شكور جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وەیاندا له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڕ‌ه‌سمی داوای قه‌ره‌بووی زیانی لافاوەکانی هەولێر و دهۆک و گەرمیان و ئاگرکەتنەوەی لەنگەی هەولێریان لە ‌حكومه‌تی عیراق كردووە.
هەروەها وتیشی داوامان له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ رووداوی سروشتی و نه‌خوازراو تەرخان کراوە، قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی لافاو كه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه، هاوكات قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی سووتانی بازاڕ‌ی له‌نگه‌وه‌ به‌ر دوكانداران كه‌وت بکرێتەوە.
لای خۆشیەوە محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت و بەپێی توانا قەرەبوویان بکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان