لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان کرا

06:03 - 2024-03-27
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

کامەران فەتاح بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی دابەشکردنی خۆراک سەبارەت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان، راگەیاند: ئەو مادانەی بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتیان زیادکراون لە مانگی رەمەزاندا، بریتین لە نیشاستە و مەعکەرۆنی و ئاردی سپی و شەعرییە، بەڵام ھێشتا رێژەیەکی کەمی ئارد گەیشتووەتە گەنجینەکان و دوای گەشتنی رێژەی پێویست ئەویش دابەش دەکەن.
هەروەها وتیشی: زۆربەی مەڵبەندەکانی خۆراک شەکر و زەیتیان پێگەیشتووە و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاکو ئەو کاتەی ھەموو مادەکانی تر دابەش دەکرێن.
پێشتریش بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی دابەشکردنی خۆراک رایگەیاند: بەشەخۆراكی مانگانە بریتییە لە مادەكانی رۆنی زەیت، دۆشاوی تەماتە، شەكر، لەتكە نۆك، نیسك، برنج و ئارد. جگە لەو حەوت مادەیە، بڕیار دراوە بۆ مانگی رەمەزان چوار مادەی نوێ دابەش بكرێن كە بریتین لە ئاردی سفر و ماكەرۆنی و نیشاستە و شەعرییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان