سەرۆك کۆمار و وەزیری دارایی عیراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە کۆبوونەوە

06:22 - 2024-03-28
عیراق
101 جار خوێندراوەتەوە

 د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە تەیف سامی وەزیری دارایی و جەختیکردەوە لە پێویستی پەلەکردن لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو چین و توێژانە، راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێم هەبووە.

هەروەها سەرۆك کۆمار پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانانی دووپاتکردەوە بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 و پاڵپشتیکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حکومەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان