سەرۆک بافڵ لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیادا کۆبۆوە

10:56 - 2024-03-28
کوردستان
124 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیادا کۆبۆوە.
‏‎لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكەی روونكردەوە و بەردەوامیی گفتوگۆكانیشی لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال هەنگاو دەنێت و هەمان ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەكات كە خۆی لە چارەسەری ئاشتییانە و پاراستنی سەروەریی خاكی وڵاتان دەبینێتەوە.
‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان و هاریكارییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان