بەهۆی سەرپۆشەوە دەوڵەتی فەرەنسا لە دۆسێی خوێندکارێکی مسوڵمان دەکۆڵێتەوە

11:37 - 2024-03-29
جیهان
77 جار خوێندراوەتەوە


دوای ئەوەی خوێندکارێکی مسوڵمان رایگەیاند بەڕێوەبەری خوێندنگەکەیان لە فەرەنسا، بە هۆی سەرپۆش و جلی ئیسلامییەوە لێی داوە، پۆلیسی فەرەنسا دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و خودی وەزیری پەروەردە سەردانی خوێندنگەکەی کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند: لە لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ سەرجەم خوێندکارەکانی ئەو پۆلە بە مسوڵمان و ئایینە جیاوازەکانی ترەوە، دەرکەوت خوێندکارەکە درۆی کردووە و بەڕێوەبەرەکە لێی نەداوە.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگەیە، لە نامەیەکدا رایگەیاند: رەچاوی یاسای پەروەردەی کردووە و داوای لە خوێندکارەکان کردووە لەکاتی وانەکاندا، هیچ نیشانەیەکی ئاینی نەهێننە پۆلەوە بەڵام خوێندکارە مسوڵمانەکە بەربەرەکانێی کردووە و درۆی بۆ هەڵبەستووە. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، گروپە توندڕەوە مسوڵمانەکانی فەرەنسا، هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرەکە کردووە و ئەویش ناچاربووە دەست لەکاربکێشێتەوە.
هاوکات گابرێل ئاتال سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، رایگەیاند: بە شێنەیی مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسێیەدا دەکەن و هەوڵ دەدەن ژیانی مامۆستاکە بپارێزن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان