پاش ئەوەی پارچەیەکی شوێنەوار لە گەرمیان دۆزرایەوە و هێنرایە سلێمانی، شوێنەواری گەرمیان داوای گەڕانەوەی دەکات.
پارچە شوێنەوارەکە ئێسکی ئاژەڵێکی گەورەیە و لەگوندی مەنسور ئەلکانی ناحیەی رزگاری گەرمیان دۆزراوەتەوە و لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانییەوە بەبێ پرس شوێنەواری گەرمیان و لایەنی ئیداری ناحیەکە، براوە بۆ سلێمانی.
ساڵح محەمەد سەمین بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان رایگەیاندووە هەوڵدەدەین ئەو پارچە شوێنەوارە بگەڕێنینەوە بۆ گەرمیان، و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەکەین بەبێ پرسی شوێنەوار دەستکاری ناوچە شوێنەوارەکان بکات.