سەرۆك كۆمار: گرتنەبەری رێوشوێنەكانی پاراستنی ژینگە

11:50 - 2024-04-25
عیراق
54 جار خوێندراوەتەوە
دیداری سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئازەربایجان

سەرۆك كۆمار، بانگهێشتكرا بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی لووتكەی كەشوهەوادا و تەئكید لە جێبەجێكردنی ئەو رێوشوێنانە دەكاتەوە كە گەرەنتی پاراستنی ژینگە دەكەن.
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیی لە نەسیر مەمەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان لە عیراق كرد و نامەیەكی دەستنووسی لە ئیلهام عەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجانەوە پێگەیشت، كە بانگهێشتی كردووە بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی لووتكەی كەشوهەوا (COP29)دا.
لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار گرنگیی بەستنی ئەو جۆرە كۆنفرانسانەی خستەڕوو، كە گۆڕانی كەشوهەوا و لێكەوتەكانی لەسەر ژینگە دەركەوتوون، وەك بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەبیابانبوون و وشكەساڵی، كە زۆربەی وڵاتان بەدەستییەوە دەناڵێنن. ئاماژەشی كرد بە گرنگیی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی كۆنفرانسەكان و چالاككردنیان بەمەبەستی چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و پابەندكردنی وڵاتان بە جێبەجێكردنی رێوشوێنەكان، كە گەرەنتی پاراستنی ژینگە دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان