״یەكێتی، بە رێزەوە لە مێژووی زێڕینی مامۆستا عەلی حەوێز دەڕوانێت״

12:40 - 2024-04-25
کوردستان
66 جار خوێندراوەتەوە
بەسەركردنەوەی مامۆستا عەلی حەوێزی

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، مەكتەبی سكرتاریەت، سەردانی تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری دەڤەری كۆیە و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، هەڤاڵ (مامۆستا عەلی حەوێز)ی كرد و لە تەندروستییان پرسی.
مەكتەبی سكرتاریەت، رۆڵ و خزمەتەكانی مامۆستا عەلی حەوێزیان بەرزنرخاند لە خزمەتكردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی كورددا، كە وەك تێكۆشەرە سەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێ بەشێك بووە لە خەباتی كوردایەتی و لە ریزەكانی یەكێتیدا خزمەتی گەورەی كردووە. یەكێتی، بە رێزەوە لە مێژووی زێڕینی مامۆستا عەلی حەوێز دەڕوانێت. لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی حەوێز، سوپاسیكردن بۆ بەسەركردنەوەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان