به‌شداریكردنی ژنان له كایه‌كانی سیاسه‌تدا له‌چاو ساڵانی رابردوو به رێژه‌یه‌كی زۆر روو له زیادبوونه و ئاستێكی باشی تێپه‌ڕاندووه. هه‌رچه‌نده به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئاسته له‌سایه‌ی ده‌یان ساڵ و به‌ره‌نگاری و جه‌ختكردن له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له بواری كایه‌ی سیاسی‌دا به‌ده‌ست هاتووه، به‌ڵام هێشتا له چاو ئاستی دانیشتوانی جیهان كه 50 % ی له ژنان پێكدێت، ئه‌و رێژه‌یه نه‌گه‌یشتۆته ئاستێك كه گشت وڵاتانی جیهان و ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان كه شارستانییه‌تیان پێنگه‌یشتووه، ژنان به‌شداری پێبكه‌ن. به‌ڵام ئامار و داتاكان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌وه‌ی زیاتر ژنان ئاماده‌ن خۆیان بۆ پۆسته‌كان كاندید بكه‌ن، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه.
كاریگه‌ری ژن زیاتره له پیاو
توێژینه‌وه‌یه‌كی (های- پیپه‌ر و كۆمه‌ر) ده‌ریخستووه ئه‌و ژنانه‌ی كه (ژن) نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن، زیاتر ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ن و زیاتر به‌شداری سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ست به لێهاتوویی و كاریگه‌ری زیاتر ده‌كه‌ن له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه پیاو نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات. زیادبوونی به‌شداری سیاسی ژنان له پێكهاته‌كانی حوكمڕانیدا به یه‌كێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی به‌هێزكردنی هاوسه‌نگی جێنده‌ری له كۆمه‌ڵگاكان داده‌نرێت. چونكه به‌ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كاندا به رێژه‌یه‌كی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ دامه‌زراندنی متمانه و شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و حكومه‌ته ناوخۆییه‌كان زۆر گرنگه.
په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، هه‌ڵاواردن له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌ن كه پاراستن و به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان له هه‌موو بواره‌كاندا مسۆگه‌ر بكه‌ن له خاوه‌ندارێتی موڵك و ئازادی له توندوتیژی، تا ده‌گاته ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی یه‌كسان به خوێندن و (به‌شداریكردن له حكومه‌تدا) گشت به‌شدارییه‌كی سیاسی، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م نه‌ته‌وه كه مافی ده‌نگدانی ژنانی به‌خشی (نیوزله‌ندا) بوو له ساڵی 1893، دوا وڵاتیش (سعودیه) بوو له ساڵی 2015دا.
هه‌روه‌ها به‌شداری ژنان له كایه‌ی سیاسی‌دا له سه‌ده‌ی 20دا چه‌ندین نموونه‌مان هه‌ن، ئه‌وانیش بریتین: له سریلانكا (سیریماڤۆ باندارایكێ) له ساڵی 1960 بوو به یه‌كه‌م ژن له جیهاندا كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت.
له ئایسلندا (ڤیگدیس فینبۆگادۆتیر) له ساڵی 1980 بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو له جیهاندا، كه بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ (نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1996) سه‌رۆك بووه. ئه‌وانه و چه‌ندان نموونه‌ی دیكه هه‌ن، كه ژنان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌شداری سیاسیان هه‌بووه، به‌ڵام له (سه‌ره‌تاكانی)سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ژنان له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته فه‌رمییه‌كانی ژیانی سیاسی بوون- ده‌نگدان، خزمه‌تكردن له ده‌سته‌ی سوێندخواردن، هه‌ڵگرتنی پۆستی هه‌ڵبژێردراو- تووشی هه‌ڵاواردنێكی به‌رفراوان بوون كه وه‌ك هاووڵاتی لاوه‌كی دیاری‌یان ده‌كرد.
له سه‌ده‌ی بیستدا به‌شداری ژنان كه‌م بووه
به‌ڵام به درێژایی سه‌ده، زه‌حمه‌ت بووه كه ژنان به‌شداریه‌كی ته‌واوه‌تیان هه‌بوو بێت ، له ساڵی 1925له كۆی 7500 كورسی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ژنان ته‌نها 150 كورسییان به‌ده‌سته‌وه بوو، تا ساڵی 1930 ته‌نها 13 ژن بۆ كۆنگرێس هه‌ڵبژێردران، به‌ڵام نیوه‌یان به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ كورسییه به‌تاڵه‌كان پڕده‌كرده‌وه. ژنان به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ده‌ستیان به ده‌نگدان نه‌كرد و تا ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بلۆكێكی ده‌نگدانی دیموكراته‌كان پێكده‌هێنا كه تادێت دیموكراته‌كان زیاتر بوو. ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنان زۆر زیاتر بوو له بزووتنه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان تا ساڵی 1992 ژنان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كانی كۆنگرێسیان به‌ده‌ستهێنا. له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دواتردا، كاندیدی ژن زیاتر و زیاتر هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ناوخۆیی، ویلایه‌ت و نیشتمانی و حكومه‌تدا خزمه‌ت بكه‌ن.
دوو رێچكه بۆ ژنان
به شێوازێكی گشتی سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ ژنان دوو رێچكه‌ی هه‌بووه:
یه‌كه‌میان ژنان له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به ئه‌سته‌م ده‌بیندران مافیان پێبدرێ بۆ به‌شداری سیاسی و پۆست و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بێت.
دووه‌م، سه‌ده‌ی بیسته‌م بووه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌شداری سیاسی ژنان به شێوازێك ساڵ به ساڵ گۆڕانكاری دروست ده‌كرا هه‌تا وه‌كو سه‌ده‌ی 21 رێژه‌كان به شێوازێكی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه له چاو سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یه‌كسانی جێنده‌رییان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام كۆتایی جێنده‌ری به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی له پێشكه‌وتنه‌كاندا كردووه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا. له‌و وڵاتانه‌ی كه پشكی كاندیده‌كانیان یاسایی هه‌یه، نوێنه‌رایه‌تی ژنان به رێكه‌وت پێنج خاڵ و حه‌وت خاڵ له‌سه‌دا زیاتره له په‌رله‌مان و حكومه‌تی ناوخۆییدا، به به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه یاسایه‌كی له‌و جۆره‌یان نییه .
بۆ نموونه نوێترین داتا و ئاماره‌كانی 2023 ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن به‌شداری ژنان بۆ ئاستێكی باش به‌رزبۆته‌وه، به پێی راپۆرتێكی نه‌خشه‌ی ژنان له سیاسه‌تدا كه له‌لایه‌ن ژنانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی نێوان په‌رله‌مانه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ساڵی 2023، له‌و راپۆرته‌دا چه‌ندین داتامان بۆ ده‌خاته‌ڕوو كه به‌شداری پێكردنی ژنان له ماوه‌ی رابردوودا ئێستا رێژه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ئاستێكی باش، بۆ نموونه
11.3 %ی وڵاتان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ژنیان هه‌یه (له كۆی 151 وڵات، 17 وڵات سیسته‌مه‌كانی بنه‌مای پاشایه‌تی بێبه‌شن)، له 9.8 % سه‌رۆكی حكومه‌تی ژنیان هه‌یه (19 له كۆی 193). ئه‌مه‌ش به‌رز بۆته‌وه به به‌راورد به ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی نه‌خشه‌ی «ژن له سیاسه‌تدا 2023» رێژه‌ی ژنانی په‌رله‌مانتار له ئاستی جیهانیدا بۆ 26.5 % زیادیكردووه ، هاوكات ژماره‌ی ژنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ 22.7 % زیادیكردووه.
هه‌روه‌ها ژنان له 22.8 %ی پۆسته وه‌زارییه‌كان پێكده‌هێنن له جیهاندا. ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرترین پشكی ژنانیان له پۆسته وه‌زارییه‌كاندا هه‌یه بریتین له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكوور (31.6 %) و ئه‌مریكای لاتین و كاریبی (30.1 %) له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا (13 وڵات)، له لایه‌كی تره‌وه زیاتر له
50 ٪ سه‌رۆكی وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ژنان رێگه‌یه‌كی دووریان له پێشه
مارتن چونگۆنگ سكرتێری گشتی (IPU) رایگه‌یاندووه: «ئێمه پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام له ژماره‌ی ژنان له سیاسه‌تدا ده‌بینین له‌مساڵدا، ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا رێگه‌یه‌كی دوورمان ماوه بۆ گه‌یشتن به یه‌كسانی جێنده‌ری كاتێك رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئێستا ده‌بینین».
به پێی داتاكانی نه‌خشه‌ی ژنانی IPU-UN، ریزبه‌ندی جیهانی بۆ ژنان له پۆسته جێبه‌جێكار و حكومییه‌كان بۆ ساڵی 2023 بڵاوكراوه‌ته‌وه ژنان له په‌رله‌ماندا ڕیزبه‌ندی كراوه بریتیین له:
1- رواندا: ئه‌و وڵاته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له پێشه‌نگی جیهاندایه و 61 %ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی له لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ده‌ستهێندراوه.
2- كوبا 53 %ی ژنان كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان وه‌رگرتووه.
3-نیكاراگوا 51.7 % ی ژنان كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان وه‌رگرتووه.
4- مه‌كسیك 50 % ی ژنان كورسییه‌كـــانی پــه‌رله‌مانیان وه‌رگرتووه.
5- نیوزله‌ندا 50 ٪ ی ژنان كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان وه‌رگرتووه.
6- شانشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی 50 ٪ ی ژنان كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان وه‌رگرتووه.
7- ئایسله‌ندا 47.6 ٪ ی ژنان كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان وه‌رگرتووه.
8-كۆسته‌ریكا 47.4 % ی ژنان كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی تێكڕایی جیهانه‌وه وڵاتانی باكوور ژنانه له نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه گه‌یشتووه‌ته 45.7 % كه زۆرترین رێژه‌یان به‌ركه‌وتووه، چونكه ئاستی به‌رزی به‌شداری سیاسی ژنان په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توندوتیژی سیاسییه‌وه هه‌یه كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كرێت، كه‌متر كوشتن، بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ، ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانیكردنی سیاسی. كاتێك ژنان بۆ فه‌رمانگه سیاسییه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌گه‌ری لێپرسینه‌وه‌یان زیاتره له‌لایه‌ن بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی حوكمڕانییه‌كی وه‌ڵامده‌ره‌وه و شه‌فاف.
ئه‌زموونه ژیاوه‌كان دیدگای ناوازه به ژنان ده‌به‌خشن سه‌باره‌ت به پرسه جێنده‌رییه‌كانی وه‌ك توندوتیژی خێزانی، مافی زاوزێ و مووچه‌ی یه‌كسان.
ژنان له پۆستی سه‌ركردایه‌تیدا، چه‌شنه كۆنه‌په‌رستانه‌كان ده‌شكێنن و نۆرم و تێڕوانینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ سه‌ركرده‌ی ژن ده‌گۆڕن، ئه‌زموونی پێشووتری ژنان له كایه‌ی سیاسی‌دا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كاتێك ژنێك سه‌ركرده بێت، ئه‌وا بارودۆخ ده‌یگۆڕێت. كاتێك ژنانی زیاتر سه‌ركرده بن، ئه‌وه سیاسه‌ت و سیاسه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت.
ژنان له پۆستی سه‌ركردایه‌تیدا، چه‌شنه كۆنه‌په‌رستانه‌كان ده‌شكێنن و نۆرم و تێڕوانینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ سه‌ركرده‌ی ژن ده‌گۆڕن