هەڵبژاردن لە مانا سادەکەیدا، پرۆسەیەکی دیموکراسی و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و مانەوەیە لە فەرمانڕەوایی، یاخود ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ ماوەی چوار ساڵ، بەڵام لە مانا حزبییەکەی و بەتایبەتی بۆ یەکێتی لەدوای 8ی تەمموزەوە تەحەدییەکی دیکەیە کە دەکرێت وەک پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یاخود پارێزگاری کەرکوک، ئەو حزبە تێیدا سەرکەوتوو بێت، یاخود تاقیکردنەوەیەکی سەختتر دەبێت بـــــەتایبەتی بۆ کەســـی یەکەمی یەکێتی.
زۆرێــــک لـــــەو رووداوانەی لەم ساڵانەی دواییدا هاتنە ئاراوە بە بڕیـــــاری بوێری سەرۆکــــی حزبی دەزانن، یاخود نموونــــەکـــانی سەرەوە دەکەنە پێـــــــوەر بـــــۆ ســــەرکەوتنێکی دیکـــــــــــــــەی جــــــەماوەریـــی بـــــــۆ یــەکێتی، هەرچۆنێک بێت، چارەنووسی ئەو حزبە لە یەکەمین تاقیکردنەوەی جەماوەریی لــــــە پەرلەمانی کوردســـــــتاندا لەچەند مانگی داهاتوو دەبینین، بەڵام لە ئێستاوە هەندێک موبادەرە هەن کە رەنگە دڵخۆشی بێت بۆ یەکێتییەکان و سەرۆک و سەرکردایەتییە نوێیەکەی.
سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی ئەمجارەی یەکێتی، بەندە بەو هەنگاوانەی کە لەماوەی پێشووتردا ئەو حزبە ناوێتی، یاخود پێویستە ئێستا جێبەجێ بکرێن و تەمی دوودڵی لەو تاقیکردنەوە سەختەدا لاببرێت
لە زەمەنی خوالێخۆشبووان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفای نێو یەکێتی، هیچکات ئەو حزبە لە زەمانێکی کەمدا تووشی تەحەددی و تاقیکردنەوەی زۆری جەماوەری لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان نەبووەتەوە، لە بەرامبەردا دەرئەنجامەکەشی تا رادەیەک بۆ حزبێکی رکابەری وەک پارتی جێی نیگەرانی و بۆ کادر و ئەندامانی یەکێتی هیوا بەخشبووە.
سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی ئەمجارەی یەکێتی، بەندە بەو هەنگاوانەی کە لەماوەی پێشووتردا نراون، یاخود پێویستە ئێستا جێبەجێ بکرێن و تەمی دوو دڵی لەو تاقیکردنەوە سەختە لاببرێت و بۆ جارێکی دیکە یەکێتی بگەڕێتەوە ناوەندی بڕیار و ببێت بە شەریکی راستەقینە یاخود کار بەو تێزە بکرێت کە کۆتایی بە باڵادەستی پارتی لە ناوەندی حوکمڕانی بهێنرێت.