لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و گۆڕینی پرۆسەی سیاسی لە عیراق، بۆ یەكەمجار گەلانی عیراق لە 15ی كانونی دووهەمی ساڵی 2005 لە كەشووهەوایەكی ئازاد و دیمۆكراسیانەدا چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان و نوێنەرانی خۆیان نارد بۆ پەرلەمانی عیراق، جێگای خۆیەتی ئاماژەی پێ بكەین شاری خانەقی و خانەقینیەكانیش وەك تەنیا قەزایەك و شارێكی كوردستانی سەر سنووری و لە جوگرافیای سێگۆشەی عیراق - ئێران هەرێمی كوردستاندا لە سنووری ناوچە كێشە لەسەرەكان، توانیان كوردستانیبوونی ئەو شارە بۆ دۆست و نەیار بسەلمێنن، هەمیشە بە نەفەسی خەبات و تێكۆشان بە هەڵبژاردنی كاندیدەكانیان بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ببنە پێشمەرگەی سەنگەرەكانی پێشەوەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كوردستان لەناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان، لە رێگەی «ی ن ك» و مەڵبەندی 8ی رێكخستنی خانەقینەوە لەكۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دوو كاندیدی كورد، بە دیاریكراوی كاندیدی یەكێتی بنێرن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەل ناردنی دوو ئەندامی ئەنجومەن بۆ پارێزگای دیالە، ئەم هەڵوێستە نیشتمان پەروەرانەی كورد و خانەقینییەكان لەم شارەدا بەردەوام بوو تا 16ی ئۆكتۆبەر و ریفراندۆمی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە بەداخەوە لێكەوتەكانی بوو بەمایەی پەلاماردانی سەربازی سوپای عیراق و لە دەستدانی بەشێكی زۆری ئەو شار و شارۆچكانەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیبویان لە دوای روخانی رژێمی بەعس وەدەرنانی تیرۆرستانی داعش بەخوێن ئازادی بكەن، دیسانەوە جێگای خۆیەتی هەڵوێستی مەڵبەندی 8٨ی خانەقی و لێپرسراوی مەڵبەندەكەی لە 16ی ئۆكتۆبەردا لەیاد نەكەین كە وەك تەنیا حزبی كوردستانی لە بارەگای مەڵبەند و شارەكەیان مانەوە و بەجێیان نەهێشت، بێگومان لێكەوتەكانی دوای ریفراندۆم و پەلاماری سوپای عیراق بۆ ئەو شارە كوردستانیانەی سنووری مادەی 140 بەگشتی و شاری خانەقی بەتایبەتی وایكرد هێزێكی زۆری حەشد و بارەگایی میلیشیاكان و عەصائیب و نەیارانی كورد بە فرسەتی بزانن و بڵاوببنەوە بەناو ئەو شارە كوردستانیانە، خۆشبەختانە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت (ی.ن.ك) توانیویەتی كوردستانی بوونی خانەقی بپارێزێت و لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا سەرۆكی یەكەی ئیداری كە قایمقامی خانەقینە كورد بێت، بێگومان دەنگ زوڵاڵی كورد لەناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان بەگشتی و لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتایبەتی بەهەوڵ هیمەتی دەنگدەرانی كوردە لەو شار و شارۆچكانە و تەواوی دەنگدەرانی سنووری مادەی 140 كە ئەمە وایكردووە بەدرێژایی مێژوو هەمیشە خانەقی لەلایەن نەیارانی كوردەوە وەك كوردستانێكی بچوكرا و تەماشا بكرێت، نەیارانی كورد هەمیشە لە هەوڵ و بۆسەدا بوون بۆ كاڵكردنەوە سڕینەوەی ئاسەواری كوردستانی بوونی شاری خانەقی بە بڵاكردنەوەی سەدان تانك و تۆپ و كەلوپەلی سەربازی و ترس و تۆقاندن و كڕینی بەشێك لە دەنگی دەنگدەران ، بەڵام نەك هەر نەیانتوانیوە ورەی پۆڵاینی كوردستانیانی شار لەق بكەن بەڵكو ئەمە وایكردووە خانەقینییەكان رق ئەستورتر بن بەرامبەر بە پاراستن و زامنكردنی مافەكانیان لە رێگەی سەندوقەكانی دەنگدان.