سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکات کە لۆنێل مێسی ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و یانەکەش بڕیاریداوە سوپرایزی بۆ بکات.
خوان لاپورتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە کە کاتێک مێسی لە پاریسان جێرمان نەماوە، هەوڵیانداوە بە پێدانی بەشێک لە پشکەکانی بەرشەلۆنە لەگەڵیدا رێک بکەون و بیگەڕێننەوە یانەکە"
سەرۆکی بەرشەلۆنە وتوشێتی" خۆرخی باوکی مێسی پێی وتین کە ئەو لە یانەی بەرشەلۆنە پەستانی زۆری لەسەر بووە، بۆیە دەیەوێت پشوو بدات و بڕیاریداوە بچێتە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی"
خوان لاپورتا سوپرایزی یانەکەیانی بۆ مێسی ئاشکرا کردووە و وتویەتی"بڕیارمان داوە بە تێپەڕبوونی 125 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یانەی بەرشەلۆنە و لەگەڵ کردنەوەی یاریگای نوێی کامپا نوو، مەراسیمێکی گەورە و بێ وێنە بۆ مێسی بکەین"
لاپورتا باسی لەوەش کردووە کە یانەکەیان تا ساڵی 2025 قەرزاری مێسییە و هێشتا بەتەواوەتی ئەو موچەیەیان پێنەداوە کە لایان بوو.