سازدانی: ئەدەب و هونەر
جه‌لیل ره‌حیمی یه‌كێكه له چیرۆكنووسه به‌تواناكانی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی، ئه‌م نووسه‌ره تا ئێستا سێ كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی بڵاوكردۆته‌وه، چیرۆكه‌كانی له ئاستێكی ئه‌ده‌بی به‌رزدان، ره‌حیمی ده‌زانێ چۆن چیرۆك بنووسێ و به‌باشی ژانره‌كه‌ی ناسیوه و كاری تێدا ده‌كات. له‌م دیداره‌دا له‌باره‌ی ئه‌زموونی خۆی و ده‌ستپێكی نووسینی چیرۆكه‌وه ده‌دوێت.
2-2 کۆتایی
*زۆرتر كار له‌سه‌ر چیرۆكی میللی ده‌كه‌یت و ژیانی خڵكی ساده به زمانی خۆیان و به ته‌كنیكی چیرۆك ده‌گێڕیته‌وه، بۆ نموونه چیرۆكی ئه‌حمه‌د خان و چیرۆكی ره‌عنا ره‌ش و كه‌ماڵی حوسێن مراوی و ... هۆی ئه‌مه چییه كه زیاتر حه‌زت به‌و جۆره چیرۆكانه‌یه؟
-ئه‌وه‌ی له‌لام گرنگه گێڕانه‌وه و چیرۆكه، نازانم بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكی ساده و چیرۆكه‌كانیان پێی‌ده‌ڵێن چیرۆكی میللی و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره چیرۆكانه‌دا چ جۆره چیرۆكێكی دیكه هه‌یه و... له چیرۆكدا به‌شوێن ژیاندا ده‌ڕۆم، به‌شوێن ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌دا كه له جێگایه‌ك راده‌وه‌ستن و ئاوڕ ده‌ده‌نه‌وه؛ جا چ بۆ نێو ناخ و ده‌روونی خۆیان بێ یان له هه‌ستێ پێیه‌ك یان ده‌نگێك كه هه‌ر بۆخۆیان گوێیان لێده‌بێ و... شوێن پێی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه هه‌ڵده‌گرم، دروسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بڵێم، له چیرۆكدا ئه‌و كه‌ساییه‌تیانه به شوێن خۆیاندا راكێشم ده‌كه‌ن كه به‌سه‌ر تیژایی تیغدا ده‌ڕۆن و هیچ مه‌علوم نییه چه‌ند شه‌قاو ئه‌ولاتر چیان لێ به‌سه‌ر دێ و... هه‌موو كه‌س ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی نێو شه‌قام و كۆڵان، چیرۆكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و جاروبار كه چه‌نه‌یان گه‌رم داهات ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گێڕانه‌وه‌ی و... ئینسانه‌كان چه‌ند چیرۆكن و هیچی‌تر. وه‌ختایه‌ك ئاوڕ له‌و ته‌مه‌نه‌ی رابردووه ده‌ده‌یه‌وه ده‌بینی ساڵه‌كان و وه‌رزه‌كان هیچی نه‌ماون و ئه‌وه‌ی ماوه چه‌ند چیرۆكه یان باشتر ئه‌وه‌یه بڵێم چه‌ند نوقته‌ی رووناك و تاریكه و هیچی‌تر و چیرۆك ئه‌و نوقتانه‌ن و... چیرۆكنووس به‌ر له‌وه كه چاوێكی زیت و وریای هه‌بێ، ده‌بێ گوێیه‌كی تیژ و هه‌ستیاری بێ و وه‌ك رادار ئه‌و ورده چیرۆكانه و ئه‌و ده‌نگانه بگرێ و تێكیان هه‌ڵشێلێته‌وه، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانای نووسه‌ر و ئه‌و جیهانبینییه‌ی هه‌یه‌تی و چۆن و به چ گۆشه‌نیگایه‌كدا و به چ بارێكدا ده‌ست بكا به گێڕانه‌وه‌یان و...چیرۆك سه‌رده‌مایه‌ك ئاور بووه خه‌ڵك له ساردی زستان له ئه‌شكه‌وتاندا له ده‌وری كۆ بوونه‌وه و گوێیان داوه‌تێ و هه‌ستیان به سه‌رما نه‌كردووه، وه‌ختایه‌ك خواردن بووه و خه‌ڵك به چه‌ند رۆژ دانیشتوون و گوێیان داوه‌ته چیرۆكێك و برسییه‌تیان له‌بیر چۆته‌وه و... له‌وه ده‌چێ چیرۆكه هه‌ره باشه‌كان نه‌نووسرابێتنه‌وه، ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه وه‌ك ئاور تینیان هه‌بووه و وه‌ك نان گورچووی پڕ كردووه، ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه خه‌ڵكی ئاسایی له‌نێویدا خۆی تێدا دیوه‌ته‌وه و ...
*به كوردییه‌كی زۆر جوان و ره‌وان ده‌نووسیت، زمان خاڵێكی گرنگه له هونه‌ری چیرۆك نووسیندا، زۆر جار جوانی زمان كه‌موكووڕی ده‌ق ده‌شارێته‌وه، تا چه‌ند هاوڕای؟
-زمان پێموانییه كه‌موكووڕی ده‌ق بتوانێ بشارێته‌وه، جا چ بگا به كه‌موكووڕی چیرۆك. پێكهاته‌ی كولی چیرۆك وه‌ك مه‌كینه‌یه‌ك وایه و ده‌بێ هه‌موو شت له جێگای خۆی بێ و جا ئه‌و كات ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بی ئیشی خۆی بكات. لایه‌نگری گێڕانه‌وه‌م به هاسانترین زمان، واته ره‌سته‌یه‌ك كه ده‌نووسم چه‌ند جاری پێدا دێمه‌وه كه چی لێبكه‌م و چۆنی ئاڵ و گۆڕ به‌سه‌ردا بێنم كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك لێی تێ‌بگا و بگاته زمانی ئاخاوتنی خه‌ڵكی سه‌ر كۆڵان و شه‌قام. خاڵی هه‌ر گه‌وره و لاوازی چیرۆكی كوردی گێڕانه‌وه به زمانێكی نامۆ و پڕ له وشه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره و شیعراوی و سه‌قه‌ته. كه‌سێك كه كتێبێكی چیرۆك ده‌ست ده‌داتێ به ته‌مایه چیرۆك بخوێنێته‌وه. نووسه‌ر له باتی چیرۆك هێنده‌ی شت ده‌رخواردی خوێنه‌ر داوه، خوێنه‌ری ماڵ وێران هه‌ر گوێی له‌نێوی چیرۆك ده‌بێ كوڕه‌گوێ ده‌بێ و غار ده‌دا. له ته‌واوی كوردستان دووسه‌د سێسه‌د كه‌س كه‌م تاكورتێك خه‌ریكی نووسین و جاروباره گێڕانه‌وه‌ن و بۆخۆمان چیرۆكی یه‌كتر ده‌خوێنینه‌وه و خه‌ڵاس و بڕایه‌وه. زمانی كوردی وه‌ك جوگرافیایه‌كه‌ی چه‌ند له‌ته و پڕه له زاراوه و دوو گه‌ڕه‌ك له شارێكدا وه‌ك یه‌ك قسه ناكه‌ن تا بگاته دوو شار و نووسه‌ریش سه‌رباقی ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر زمان تێكده‌دات و ئاوێ بێنه و ده‌ستان بشۆ و... ده‌پێشدا ده‌بێ چیرۆكێكت پێ بێ بۆ گێڕانه‌وه، چیرۆكێك به زمانێكی ساده و ساكار. ده‌بێ چیرۆكه‌كه‌ت، چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌كه‌ت، گۆشه‌نیگا و ئه‌و جیهانبینییه‌ی كه هه‌ته به‌نیسبه‌ت ژیان و مه‌رگ و پێوندییه‌كانی ده‌روونی به‌شه‌ر و چۆنییه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی له چیرۆكدا سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆلای خۆی راكێشێ نه‌ك زمانه ته‌ماوی و شیعراوی و كایه‌كانی زمانی و ...
*وه‌ك چیرۆكنووسێك ره‌وتی چیرۆكنووسی له رۆژهه‌ڵات چۆن ده‌بینی؟
-گێڕانه‌وه‌ی ئێستای كوردی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ویه‌ت و شوناسدایه و زیاتر دژ كرده‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به‌دوژمنه‌كانی زمان و شوناس و هه‌ویه‌ته‌كه‌ماندا. گێڕانه‌وه زیاتر حه‌ولێكه بۆ پاراستنی ئه‌و زمانه كه ده‌یانهه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی سیستیماتیك له‌نێوی به‌رن. چیرۆك بۆخۆی له زاتی خۆیدا هونه‌رێكی سه‌رگه‌رمی و چێژ به‌خشه و راستییه‌كه‌ی ئاوێنه‌یه‌كه به‌رانبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگا و زیاتر لایه‌نی جوان و ناحه‌زی كۆمه‌ڵگا زه‌ق ده‌كاته‌وه. وه‌ختایه‌ك ده‌تهه‌وێ شه‌ڕی پێ بكه‌ی و زمانی پێ بپارێزی خاترجه‌م ئاستی چیرۆك كه‌م تا كورتییه‌ك هه‌ر دێته خوار. له ئێران‌دا ماوه‌ی چل و چه‌ند ساڵێكه هیچ شتێك له جێگای خۆیدا نییه و گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره‌ی تێدا دێت و ده‌سووڕێ و خاترجه‌م له داهاتوو‌دا ئه‌و ماوه‌یه وه‌ك به‌شێكی زۆر تاریك له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا باسی لێده‌كرێ. ئه‌و گه‌رده‌لووله له رۆژهه‌ڵات خێراییه‌كه‌ی زیاتره و خۆڵاویی تره و زیاتری وڵات ئاخنیوه. ده‌مهه‌وێ بڵێم ئه‌و تۆزوخۆڵه ته‌سیری له‌سه‌ر ته‌واوی هونه‌ری ئه‌و وڵاته داناوه و ته‌نانه‌ت چاوی كه‌سایه‌تی نێو چیرۆكه‌كانیش له‌به‌ر ئه‌و ته‌م و تمان و تۆزوخۆڵه هه‌ڵ نایه و به گشتی ئه‌وه‌ی كراوه حه‌ولێكی دڵسۆزانه‌یه و جێگای رێزه.
*جوگرافیا و كه‌ش و تێمای چیرۆكه‌كانت زۆرتر له رۆژهه‌ڵاتن، هۆكاری ئه‌مه چییه؟ زۆرێك له نووسه‌ران ده‌ڵێن ناتوانین چیرۆك له‌سه‌ر ژینگه‌یه‌ك بنووسین كه تێدا نه‌ژیاوین، ئێوه‌ش هه‌ر به‌و جۆره بیر ده‌كه‌نه‌وه؟
-زۆر جار دار و دیوار و كۆڵان و شه‌قام بۆخۆیان كه‌سایه‌تین؛ ده‌ورگێڕێكی بڕێك بێده‌نگترن، نیشانه و هێمان. جوگرافیا و فه‌زا و مه‌كانی چیرۆكه‌كانی من شاری مه‌هاباد و چه‌ند گوندی ده‌وران پشتێتی و شه‌قامه‌كان به نێوی خۆیان باس ده‌كه‌م و زیاتر گه‌ڕه‌كی لای نه‌خۆشخانه و پشت قه‌برانه و جوگرافیاێكی زۆر به‌رته‌سك و چووكه‌یه. به‌ڵام من له چیرۆكدا زیاتر گرنگیم داوه به‌فه‌زای فكری و جوگرافیای زه‌ینی كه‌سایه‌تیه‌كان، بۆ وێنه له چیرۆكی تاریكه بازاڕ‌دا وه‌ختایه‌ك بارام نیوه شه‌وێكی دره‌نگ له ماڵه عه‌بوو كوێر دێته ده‌ر و قسه‌ی كۆتایی له گه‌ڵ زڵخا كردووه و پێی گوتووه تازه چی دیكه نایه بۆ ژوان و به ته‌مایه ژن بهێنێ، ده‌بینێ به‌فر ده‌بارێ و له كۆڵانێكی به‌رته‌سكی ته‌نیشت قه‌برستانی مه‌هاباد دایه. ئه‌و كۆڵانه و ئه‌و به‌فره زۆره دڵته‌نگی ده‌كا و ده‌چێته سه‌ر شه‌قام و هه‌ست ده‌كا شه‌قامه‌كانی شاری مه‌هاباد به‌رته‌نگ‌تر و به‌رته‌سك ترن له‌وه كه ئه‌و ده‌یهه‌وێ. بارام شه‌قامێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره و پان و به‌رین و رووناكی ده‌وێ و ده‌یهه‌وێ ته‌واوی ئه‌و كلوو به‌فرانه ببینێ كه به‌سه‌ریدا ده‌ڕژێنه خوار و ئاوا ده‌ڕوا هه‌تا ده‌گاته شه‌قامێكی سه‌د میتری، كه ده‌كرێ له هه‌ولێر بێ و ئاوا به‌ڕێكه‌وت جارێك پێدا تێپه‌ر بووبم و ...
*یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی له مێشكی هه‌موو خوێنه‌رێكدایه، ئه‌وه‌یه كه ئایا نووسه‌ر تا چه‌ند كاریگه‌ری ژیانی خودی خۆی له به‌رهه‌مه‌كانیدا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه، ئایا به راسته‌وخۆ یان به ناڕاسته‌وخۆ رووداوه‌كانی ژیانی خۆت له چیرۆكه‌كانتدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه؟
-ده‌كرێ بڵێم به‌رده‌وام خه‌ریكم خۆم وه‌ك تاكێك، وه‌ك مێر منداڵێك، وه‌ك ژنێك، وه‌ك خه‌باتكارێك، وه‌ك پاڵه‌وانێك، وه‌ك كچێكی قه‌یره، وه‌ك دزێك، وه‌ك خائینێك، وه‌ك كرێكارێك، وه‌ك هیچ و پووچێك، وه‌ك هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی نێو چیرۆكه‌كانم ده‌گێڕمه‌وه. قسه نه‌گوتراوه‌كانی نێو دڵم ئه‌وانه‌ی له شه‌رمان و له ترسان، یان به هه‌ر هۆیه‌ك له‌سه‌ر دڵم كه‌ڵه‌كه بوونه و له كاتی خۆیدا نه‌گوتراون ده‌گێرمه‌وه. هه‌ر كه‌سه و بۆخۆی تاكێكه و ده‌نگێكه و گوێكه و هه‌ستێكه كه كۆمه‌ڵگا پێك دێنێ، منیش تاكێك كه به كه‌یفی دڵی خۆم ده‌گێڕمه‌وه و ...
*ته‌كنیك و شێوازی كام له چیرۆكنووس یان رۆماننووسه فارسه‌كانت به دڵه؟
-وه‌ك پێشتر باسم كرد، له‌نێو نیزام و حكومه‌ته پاوانخواز و توتالیتێره‌كاندا، وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، جه‌ریانی هونه‌ر و ئافراندن له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و وه‌زعیه‌ت و سانسۆر و بارودۆخه‌دا حاڵێكی باشی نییه. پێموایه چۆن بۆ شین بوونه‌وه‌ی نه‌مامێك خۆڵ و ئاو و رووناكی پێوسته، هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ ساز بوونی هه‌موو چه‌شنه هونه‌رێك له سینما و شانۆ و په‌یكه‌ره تاشی و ئه‌ده‌بیاتیشدا برێك پێداویستی هه‌یه. سانسۆر به‌ڵای گیانی گێڕانه‌وه‌یه و راست ئه‌و سێبه‌ره‌یه كه ناهێڵێ رووناكی بگاته نه‌مام و... به‌كورتی ئه‌و وه‌زعه بۆته هۆی ئه‌وه پاش نیوسه‌ده به بڕوای من نووسه‌ری فارس نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه كه سادقی هیدایه‌ت تێپه‌ر بكا. فارسه‌كان كه‌ڵه نووسه‌ری به توانایان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه له ئاست ئه‌وه‌دا كه فارسی زمانی ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌یه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران به هه‌شتا میلۆن كه‌سه‌وه فارسی ده‌زانێ و چه‌ند وڵاتی وه‌ك ئه‌فغانستان و تاجیكسان فارسی ده‌زانن دانییه. به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه فارسه‌كان له باری وه‌رگێڕانه‌وه یه‌كجار كاری باشیان كردووه و زۆر به باشی ئاگاداری ئه‌ده‌بیاتی رۆژی جیهانن و تێگه‌یشتنێكی دروستیان له گێڕانه‌وه هه‌یه.