بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، دەست بە قیرتاوكردنی زۆنی یەكەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەكرێت، سەرۆكی شارەوانی و تیمی ئەندازیاری سەرۆكایەتیی شارەوانی راسپێردراون كە بە وردی كار بۆ تەواوكردنی شەقامی 100 مەتری بكەن، لە ئێستادا تیمی ئەندازیاری كۆمپانیای جێبەجێكار لە قۆناغی كاركردندان.
شەقامی 100 مەتری لە قۆناغی یەكەم 34 كم، لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا گوندی دەمركان كۆی بازنەی 100 مەتری لە شاری سلێمانی 146 كم بە سێ قۆناغ، وابڕیارە جێبەجێبكرێت و وەك شادەماری هاتوچۆی شاری سلێمانی دەناسرێت.
هەر لە چوارچێوەی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، لە باكووری شاری سلێمانی دوو یەكتربڕ لە لایەن كۆمپانیای قەیوانەوە لە خوار تونێلی پێشڕەو، فولكەی دەباشان، ئەزمەر لە بەرامبەر فراوانكردنی زەوی پرۆژەی بەرزاییەكانی سلێمانی كۆمپانیای ناوبراو دەبێت، بە زووترین كات كارەكانی ئەو یەكتربڕە تەواوبكات.
PUKMEDIA