له‌ڕۆژی 19 ی ئه‌م مانگه‌وه له‌شاری بۆدابستی پایته‌ختی هه‌نگاریا مۆندیالی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌رده‌وامه‌و ماوه‌ی 9 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژانه یارییه‌كانی پاڵاوتن و له‌گه‌ڵیشیاندا یاریی كۆتایی چه‌ندین جۆری یارییه‌كان ده‌كرێن، تا ئێستا یاریی كۆتایی چه‌ند جۆرێك له یارییه‌كان كراون كه دیارترینیان ئه‌م یارییانه‌ن.
*راكردنی 1500 مه‌تر – كچان (فاس كیپگۆن-كینیا) (3:54:81 ده‌قیقه).
*راكردنی 100 مه‌تر-كچان (شاكاری ریچاردسۆن-ئه‌مریكا) (10:56 سانیه).
*راكردنی 100 مه‌تر-كوڕان(نواه لایلز-ئه‌مریكا)(9:83 سانیه).
*یارییه حه‌وتییه‌كان-كچان(کاتریان جۆنسۆن -بەریتانیا) (6720 خاڵ).
*رۆیشتن بۆ ماوه‌ی 20 كم-كچان (مارییا پێرێز-ئیسپانیا).
*رۆیشتن بۆ ماوه‌ی 20 كم-كوڕان(ئه‌لڤارۆ مارتن-ئیسپانیا).
*هه‌ڵدانی دیسك-كچان(دانیێل ئاتهل-سوید (71:46 مه‌تر).
*بازی به‌رزی كوڕان(جیان ماركۆ-ئیتاڵیا) (2:36 مه‌تر).
*هه‌ڵدانی هامه‌ر-كچان(ئیسان گاتبێرگ-كه‌نه‌دا)(81:25 مه‌تر).
*راكردنی 110 مه‌تر به‌ربه‌ستی كوڕان (گرانت هۆڵۆوه‌ی-ئه‌مریكا)(12:96 سانیه).