چەکە سووتێنراوەکانى پە.کە.کە بەمجۆرە دەپارێزرێن

09:41 - 2025-07-11
کوردستان
120 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە راگەیاند، چەکە سووتێنراوەکانى پە.کە.کە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەپارێزرێن.

ئاکۆ غەریب، بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە، رایگەیاندووە، پێشتر بڕیارێک هەبوو ئەو چەکانەى لەلایەن پە.کە.کە سووتێنران، بهێندرێتە مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنەسوورەکە و لەوێ نمایش بکرێن و بهێڵرێنەوە، بەڵام بڕیارەکە گۆڕانکاریى بەسەرداهاتوو. 

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە دەڵێت، دەیانەوێت چەکە سووتێنراوەکان هەر لە ئەشکەوتى جاسەنە بهێڵنەوە، رۆژى شەممە 12ی تەمموز لە رێوڕەسمێکدا شوێنى تایبەت بۆ پاراستنى چەکەکان دیاریدەکرێت و بڕیار لە چۆنێتى پاراستنیان دەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان