کەنەدا بەنیازە چیتر خوێندکاری بیانی لە زانکۆکانیدا وەرنەگرێت

07:36 - 2023-08-26
جیهان
223 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کەنەدا لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی گرانبوونی نرخی خانووبەرە، بەنیازە وەرگرتنی خوێندکاری دەرەکی لە زانکۆکانی کەنەدا سنووردار بکات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، شان فرێزەر، وەزیری کاروباری نشینگە لە حکومەتی کەنەدا، رایگەیاند: بە هۆی کەمی یەکەی نیشتەجێبوونەوە، نرخی خانوو بە تەواوی گرانبووە.
هاوکات کەمکردنەوەی خوێندکارە بیانییەکان لە زانکۆکانی کەنەدای بە گونجاوترین رێگەچارە زانی. هەروەها وتیشی، حکومەتی وڵاتەکەی پلانی داناوە تاکو رێژەی وەرگرتنی خوێندکاری زانکۆ لەو وڵاتەدا کەم بکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێكدایە ساڵانە دەیان خوێندکاری کورد لە هەرێمی کوردستانەوە، بۆ بەردەوامبوونی خوێندن دەچنە کەنەدا. هەروەها سەدان کەسی تر بۆ گەیشتن بە کەنەدا، بەشداری لە چەندین خولی جۆراوجۆر دەکەن.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان