دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی سەرشانمانە پاداشتی خزمەتی مامۆستایان بدەینەوە

12:01 - 2022-05-16
کوردستان
471 جار خوێندراوەتەوە

(60)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە سەرۆك و سكرتاریەتی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكەم و ئومێد دەكەم ئەم یادە پیرۆزەتان ببێتە هەوێنی سەركەوتنی زیاترتان لە كاری رێكخراوەیی و خزمەتكردنی مامۆستایان.
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی گەشە لە خەبات و قوربانیدان، لە سەردەمی خەباتی شاخ و قوتابخانەكانی شۆڕشەوە بیگرە تا بەئەمڕۆ دەگات، هەمیشە مامۆستایان رۆڵی گەورەیان هەبووە لە پێگەیاندن و پەروەردەكردنی رۆڵەكانی گەلەكەمان، بۆیە ئەركە لەسەر شانی هەموومان خزمەتی مامۆستایان بكەین و پاداشتی ئەو هەموو خزمەتكردنەیان بدەینەوە.
ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایان بە دەرفەت دەزانم لەپاڵ پیرۆزبایی لە یەكێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایان، ئەوە دووپات بكەمەوە كە پشتیوانی سەرجەم كارەكانتانم و ئومێد دەكەم بەردەوامبن لە هەوڵ و هیممەت بۆ خزمەتكردنی زیاتری مامۆستایان و داكۆكی لە ماف و شایستەكانی مامۆستایان و هەوڵدان بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و باشتر پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتووی گەلەكەمان.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

#دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان