عەباس عەبدولڕەزاق
1
لە سالی ١٩٥١ لە شاری خانقین لە دایكبووە و خوێندنی هەر لەو شارە تەواو كردووە، لە وەرزشكارە دیارەكانی خانەقین و دیالە و عراق بووە. لە یاریی راكردنی ٤٠٠ م لەسەر ئاستی عراق و لە هەڵبژارەدی تۆپی پێی خانەقین و دیالە بوو، دەرچووی ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدایە لە بەشی پەیكەرتاشی و ئەندامی تیپی شانۆی تاڤگە بوو و بەشداریی لە فێستیڤاڵی یەكەمی شانۆی كوردیی لە بەغدا كردوە لەگەڵ ئیبراهیم عەرەب و حسن مزەفەر قادر حسین و جەمال محەمەد سەعید، ئەندامی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان بوو لەگەل مامۆستا محسن عەلی ئەكبەر و محەمەد سایەخان.
لە ساڵی ١٩٧٤ یەكێك بوو لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی ئەلقە رۆشنبیرییەكان كە شەهید شیهاب پیشنیازی كردبوو، ئەوكات لەگەڵ عیماد ئەحمەد و حكمت محەمەد كەریم و عەلی شامار و فازڵ كریم و نەریمان محمود بوون، كە دواتر ئەم ئەڵقە رۆشنبیرییە بوو بە ناوكی دامەزراندنی كۆمەڵەی ماركسی و لینینی.
هادی غولام عەلی بەشداری شۆڕشی ئەیلولی كردووە، لە راگەیاندن دەرهێنەر بووە لە رادیۆ لە مەحمود قەجەر لە ناوچەی خانقین، دوای نسكۆی شۆڕش، هادی غولام ئاوارەی ئێران دەبێت، ماوەیەك لە ئۆردگای ئەنزل دەبێت، دواتر ئوردگای سەراب نیلوفەر لەوێوە لەگەڵ هاوڕێكانیدا پەوەندییان بە كۆمەڵەوە بەردەوام دەبێت.
دواتر دەیانگوازنەوە بۆ خۆزستان لە شارۆچكەی (بەندر ماە شهر)، لەوێ دیسانەوە دەستدەكەنەوە بە رێكخستنەوە خۆیان، لە لایەن ساواكەوە چاودێری دەكرێت تا رژێمی شاە دەڕوخێت و دواتر لقی شەشی خۆزستانی ی.ن.ك دادەمەزرێنن و دەست دەكەن بە رێكخستنەوەی ئاوارەكان.
لەو كاتانەدا نوێنەری سەركردایەتی دێن بۆ سەردانیان كە بریتی بوون لە مەلا بەختیار و ئەبو شهاب لە (ماە شهر) چەند رۆژیك دەمێننەوە و دواتر ئەمان سەردانی سەركردایەتی دەكەن و لەوێ چاویان بە هەڤاڵ مام جەلال و كاك نەوشیروان دەكەوێت لەوێش مەلا بەختیار و مامۆستا جەعفەر دەبینن، هەم مام جەلال و هەمیش كاك نەوشیروان رایان وایە لە ئێران نەمێننەوە و بگەڕێنەوە بۆ عیراق، لێبوردنێكی گشتیی رژێم هەبوو، بۆیە ئەوەیان قۆستەوە و گەڕانەوە، لە عیراق هادی لە بەغدا جێگیر بوو.
لە ساڵی ١٩٨٣هادی غولام لەسەر پێشنیازی دلێری سەید مەجید سەرپەرشتیی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك لە ئێران دەگریتە ئەستۆ، ئەویش لە رێگای نامەیەكی هەڤاڵ مام جەلالەوە كە بۆ هادی دەنێرێت، هادی نامەیەك دەنووسێت و هەندێك خاڵی جەوهەری دەنووسیت لە نامەكەی بۆ هەڤاڵ مام جەلال و ئەوە دیاری دەكات كە نابێت هەر لایەنێكی ناو باڵەكانی كۆمەڵە و سۆسیالیست و خەتی گشتی سەربەخۆ تەداخول لە كاروبارەكانی پەیوەندییەكاندا بكەن، تەنیا یەك سەرچاوەی دەبێت ئەویش ی.ن.ك-ە، هەڤاڵ مام جەلال تەواوی دەسەڵاتی نوینەرایەتیی خۆی دەداتێ و كارەكانی بە كارامەیی ئەنجام ئەدات و دەبێتە جێی متمانەی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان، دەیان كاری گرنگ ئەنجام ئەدات.
هەر لەو ساڵانەیش پەیوەندیی نێوان ئێران و ی.ن.ك بەرەو جێگیر بوو دەچوو. هادی سیاسییەكی كارامە بوو. لەو كاتەی لە ئێران دەبێت لە لایەن دەسەڵاتی ئەوكاتەوە دەستگیر دەكرێت بەڵام هیچ بەڵگەیەكیان دەست ناكەوێت، دواتر لەسەر كارەكانی بەردەوام دەبێت.
2
بەهۆی هەندێك بەدحاڵیبوونەوە لە نێوان سەركردایەتی و كاك هادی لەبەر هەندێك بۆچوونی ناڕاست، هادی لە یەكێتی دووركەوتەوە. لە راگەیاندنەكانی كاری دەكرد تا راپەرینی خەڵكی كوردستان و ئەگەرەكانی رووخانی رژێم و دوای دامەزراندنی تەلەفزیونی گەلی كوردستان، هادی گەڕایەوە بۆ كوردستان و سەردانی هەڤاڵ مام جەلال دەكات لەگەڵ كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی، دواتر كاك كۆسرەت پێیباش دەبێت لە پەیوەندییەكان دەست بەكاربێت.
نووسراوێكی بۆ دەنووسێت و دەیبات بۆ دكتور نەجمەدین كەریم كە ئەوكات لێپرسراوی پەوەندیەكانی دەرەوە دەبێت، دكتور نەجمەدین كەریم پێیدەڵێت زۆر باشە و خۆم وەڵامی كاك كۆسرەت ئەدەمەوە، بەڵام هادی هیچ وەڵامێك وەرناگرێتەوە، چەند جارێك هاوڕێكانی پێیان وت سەردانی كاك كۆسرەت بكەرەوە بەڵام ئەو بە سوكایەتی دەزانی و زۆر دڵگران بوو، تا رۆژێكیان كاك قادر حاجی عەلی دەعوەتی دەكات، بە پێی ئەوەی هاوڕێیەكی دێرینی بوون و ئەو لێی دەپرسێت كە چی سەرهاتووە، كاك قادر ئەوكات لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن بوو، پێشنیازی بۆ دەكات لە راگەیاندن دەستبەكار بێت، هادی منداڵەكانی كە لە بادینان دەبن، پێی دەڵێت دەڕوم بۆ لای منداڵەكانم و ئەو كارەش دەكەم، كاك قادر پێی دەڵێت من بۆ راگەیاندنی مەركەزی پێویستم پێتە بەڵام ئەو هەر جەختدەكاتەوە و دواتر وەك جێگری بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی دهۆك دەست بەكاردەبێت، لەوێش بە شاهیدی هەمووان گۆڕانكاری لە ئاستی تەلەفزیۆنەكەدا كرد و وتاری بەپێزی بۆ دەنووسی و بەرنامەی باشی پێشكەشكرد، بەڵام كاتێك شەڕی ناوخۆ دەستی پێكرد پارتی تەلەفزیۆنەكەی داگیركرد ئەویش لەگەڵ منداڵەكانی سەری خۆیان هەڵگرت بۆ روسیا و وەك ئاوارە كەوتە مۆسكۆ، لەوێش ئاوارەكان لە بارودوخێكی خراپدا بوون هادی خۆی كردە نوێنەریان و كۆیكردنەوە و كۆمەڵێك داواكاریی پێشكەش بە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد و داكۆكی لە مافی ئاوارەكان كرد، بە گشتی بارودۆخی ئاوارەكان بەرەو باشی رۆیشت، جێگا و رێگایان باش بوو، ئاوارەكان بە هەموو ئەفغانی و كورد و عەرەبەوە هادیان هەڵبژارد بە نوێنەری خویان، هادی بوو بە لێپرسراوی كاروباری ئاوارەكان لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە مۆسكۆ، لەوێش توانی ئاوارەكان لە رێگای یاساییەوە رەوانەی ئەوروپا و كەنەدا بكات، خۆی و خێزانەكەی دوائاوارەی ئەوكاتە بوون كە رویشتن بۆ كەنەدا و لەوێ جێگیر بوون.
دوای ئەو هەموو ساڵە، هادی جارێكی تر هاتەوە بۆ كوردستان بۆ ئەوەی سەرلەنوێ بەختی خۆی تاقیبكاتەوە بەڵام بە هەمان شێوەی بەرامبەر كرا كە من نامەوێت لێرە بە وردی باسی بكەم، بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم تەنیا ئەندام مەڵبەندێكیان پێ رەوا نەدی.
دواتر ئەو كات عەباسی ڤیدیۆ ماڵی رووناكبیریی سەلام دامەزراند بوو، بۆ بەلێپرسراوی ماڵی رووناكبیریی سەلام، باری رووناكبیری گەشەیەكی باشی كرد و لەو كارانەی تا ئێستا لە یادەوەرییەكاندا ماون، ساڵۆن سێشەممەیە كە سەكۆیەكی ئازادی شیعر و ئەدەب بوو، دەیان فێستیڤاڵ و كۆڕ و كۆبوونەوەی سازكرد.