ئەیمەن حسێن: یارییەکەمان بەرامبەر تایلەند ئاسان نابێت

01:07 - 2023-09-09
وەرزش
75 جار خوێندراوەتەوە

یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق، ئەیمەن حسێن رایدەگەیەنێت کە یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی تایلەند لە جامی شای 2023، ئاسان نابێت.


ئەیمەن حسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند کە یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراق بە کەش و هەوای باراناوی تایلەند رانەهاتوون و کۆبوونەوەی یاریزانەکانیش لەکاتێکی زۆر کەمدا بووە و وەک پێویست راهێنانیان نەکردووە.


بریارە سبەینێ هەڵبژاردەی عیراق لە یاریی کۆتایی جامی شای تایلەندا، بەرامبەر هەڵبژاردەی تایلەندی خاوەن یاریگا یاریی بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان