« کریستیان دیۆر» هونەرمەند و دیزاینەر و خاوەن براندی فەرەنسی ئێستا لەسەر ئاستی هەموو دنیا بەرهەمەکانی رەواجی تایبەتی خۆی هەیە، ئەو پیاوە لە ساڵی 1905 لە فەرەنسا لەدایکبووە، باوکی وای دانابوو بیکاتە سیاسەتمەدار و بیخاتە خزمەت گەلەکەی، بەڵام ئەو هەرزوو وازی لە خوێندن هێنا و خوی دایە هونەر و نیگارکێشان و دیزانکردن، لە تەمەنی گەنجێتیدا یەکەمین پیشانگەی دیزانی جلوبەرگی کردەوە، هەرچەندە باوکی ئەم کارەی بەدڵ نەبوو، بەڵام بەو مەرجە رێگری لێ نەکرد کە نابێت پیشانگەکەی بەناوی نازانوی بنەماڵەکەی Dior بکاتەوە، پیشانگەکەی لەسەر ئاستی وڵات دەنگی دایەوە، تا جەنگی جیهانی دووەم بەردەوام بوو، بانگی خزمەتی سەربازی کرا، بەڵام رایکرد و لەسەر کارەکانی بەردەوام بوو، ئەو پیاوە بەدرێژایی تەمەنی بەردەوام ناوبانگی بەرهەمەکانی زیادی کردووە، کارگەی تایبەتی خۆی داناوە لە ئەمریکا و ئوستورالیا لقی کردۆتەوە، لەساڵی 1957 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، بەڵام سامانێکی زۆری بەجێهێشتووە و ئێستا Dior لە هەموو جیهاندا بۆتە مارکەیەکی سەنگین و نایاب، ئێستا لەناو هەموو براندەکاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە.
سەرچاوە: Web.de