ئەڵمانیا پێویستی بە 16 هەزار مامۆستا هەیە

07:26 - 2023-09-12
جیهان
82 جار خوێندراوەتەوە

لەساڵی نوێی خوێندنی 2023- 2024 یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی حکومەتی ئەڵمانیا و وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە، کەمی مامۆستایە لە ناوەندەکانی خوێندندا.
بەڕێوەبەرایەتییە پەروەردەییەکانی ئەڵمانیا بە میدیای رەسمی وڵاتەکەیان راگەیاند: بۆ ساڵی نوێی خوێندن 16 هەزار و 466 مامۆستای دیکەیان پێویستە بۆ ئەوەی لە ناوەندەکانی خوێندن دامەزرێنرێن.
بۆ ساڵی نوێی خوێندن 16 پارێزگای ئەڵمانیا داوای دامەزراندنی مامۆستایان کردووە. بەڵام تاکو ئێستا نەتوانراوە رێژەی مامۆستای پێویست دامەزرێنرێن.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان