حه‌یده‌ر مه‌نتك
ئه‌وكاته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رامبه‌ر جه‌ندرمه‌ی توركی و سه‌ربازی عیراقی و نۆكه‌ره‌كانی ناوخۆیان ده‌وه‌ستانه‌وه، ئه‌وكاته‌بوو كه خاك و نیشتمان له‌ژێڕ هه‌ڕه‌شه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خۆنه‌ویستانه سنگی خۆیان ده‌دایه به‌ر گولله، ده‌بوونه قوربانی تا خاك داگیرنه‌كرێ و ئازادییه‌كان نه‌كه‌ونه ژێرهه‌ره‌شه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئازادی نییه، بۆئه‌وه‌ش یه‌كێتی باجی گه‌وره‌یدا.
شه‌هید سه‌ركه‌وت عه‌بدوڵڵا یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی بۆ ئه‌و ئامانجه گیانی به‌خشی. یه‌كێك له هاوڕێكانی شه‌هید سه‌ركه‌وت، عه‌مید كه‌ریم مه‌ناف وتی: ساڵی 1996 شه‌هید سه‌رۆم ناسی، ئه‌وكاته هه‌ردووكمان یاریده‌ده‌ری هێزی 237 بووین له فه‌رمانده‌یی دووی هه‌ولێر، شه‌هید پیاوێكی راستگۆ و به هه‌ڵوێست و ئازا و خاوه‌ن رای تایبه‌تی خۆی بوو، هاوڕێیه‌كی نزیكم بوو، ئه‌وه‌نده خۆنه‌ویست و دڵسۆز‌و پاك بوو بۆیه هه‌میشه گیرفانی به‌تاڵ بوو، به‌ڵام عززه‌تی نه‌فسی زۆر به‌رز بوو.
وتیشی: خۆشه‌ویستی ناو پێشمه‌رگه و هاوڕیێانی بوو، به‌شه‌هید بوونی له شه‌وی 6\/7/11/1997 هه‌موومانی تاساند.
بیرمه ئه‌و رۆژه‌ی به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری، زۆر پۆشته‌و رێك‌وپێك بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ زه‌ماوه‌ند بچێ.
به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و شه‌وه له لووتكه‌ی (كه‌پووی سپی) له دۆڵی سماقوڵی چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه، هه‌مان شه‌و هاوڕێیه‌كی تری به‌ناوی لوقمان عومه‌رعه‌لی، شه‌هید بوو
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید سه‌ركه‌وت عه‌بدوڵڵا سمك ناسراو به سه‌رۆ، له دیاكبووی ساڵی 1973ی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه.
ساڵی 1991 بووه به پێشمه‌رگه له كه‌رتی سێی تیپی 88ی شه‌مامك و كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه.
له ته‌شكیلاتی لیوای 2ی تایبه‌ت كراوه به جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌سیل، له 31ی ئابی ساڵی 1996 ئاواره‌ی سنووری سلێمانی بووه.
له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری ده‌یان نه‌به‌ردی و چالاكی كردووه.
شه‌وی 6\/7/11/1997 له میحوه‌ری سماقوڵی له كاتی به‌رگری له خاكی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی توركیا و پارتی، شه‌هید بوو.