بافڵ جەلال تاڵەبانی: خزمەتكردنی گەنجە دڵسۆزەكان بە ئەركی خۆمان دەزانین
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە بۆكان جاف، یەكێك لەو گەنجانەی رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە زیادكردنی كوردیی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گووگڵ.
لە دیدارەكەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی بۆكان جاف و هەموو ئەو گەنجانەی كرد كە هەوڵێكی گرنگ و نموونەییان داوە بۆ زیادكردنی كوردیی سۆرانی لە بەشی وەرگێڕانی گووگڵ و وتی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی و پشتگیری لە هەموو هەوڵێكی لەو شێوەیە دەكات لە بواری تەكنەلۆجیا و دەبێت هەموومان پێكەوە پشتگیری ئەو گەنجە زیرەك و داهێنەرانە بكەین و كارئاسانییان بۆ بكەین. گەنجان سەرمایەی نیشتمانیی ئێمەن و بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر و ئارامتر بەندە بە پاڵپشتی و هاریكاریی گەنجە خوێنگەرم و چالاكەكانمانەوە.
لە درێژەی دیدارەكەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەكەم كە بیرۆكەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە كوردستان بكەن. خزمەتكردنی گەنجە دڵسۆزەكانی نیشتمان بە ئەركی خۆمان دەزانین و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێكی لەو شێوەیە كراوەیە و بە رێز و پێزانینەوە لە پێشوازییاندا دەبین.
پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەكەم كە بیرۆكەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە كوردستان بكەن