ئەنجومەنی نوێنەران ... زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندن و زیادکردنی مووچە

09:22 - 2024-05-25
عیراق
469 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، خشتەکانی تایبەت بە بودجەی ساڵی 2024، هیچ جۆرە دامەزراندنێک و دەستکاریکردنێکی سیستمی پلەبەندیی مووچەی تێدا نییە.
مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەو خشتانەی کە تایبەتە بە بودجەی ساڵی 2024 و لەلایەن حکومەتەوە رەوانەی ئەنجومەنەکە کراوە، بە هیچ شێوەیەک دەستکاریکردنی سیستمی پلەبەندیی مووچەی تێدانییە.
کەرعاوی رایگەیاند، پلەبەندیی مووچە، پێویستە وەک یاسایەکی تایبەت جیا لە بودجە رەوانە بکرێت، ئەو بابەتەش لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتدایە بە تەنها، چونکە ئەنجومەنی نوێنەران هیچ دەسەڵاتێکی نییە بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد، خشتە نێردراوەکانی یاسای بودجە، هیچ جۆرە دامەزراندنێکی نوێ لەخۆ ناگرێت، بە تایبەت لە سایەی بەرزبوونەوەی بودجەی بەکاربردن و کورتهێنانی بودجە، بۆیە حکومەت پەنای بردووە، بۆ کاراکردنی کەرتی تایبەت، بۆ دۆزینەوەی هەلی کار.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان