دیخیایان وا لێكرد بیر لە وازهێنان بكاتەوە

11:07 - 2023-09-25
وەرزش
385 جار خوێندراوەتەوە

دیڤید دیخیای گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی ئیسپانی و پێشووی یانەی ئە. مەدرید و مان یونایتد بیر لەوە دەكاتەوە بەیەکجاری واز لە یارییكردن بهێنێت.
ئەم گۆڵپارێزە كە مێژوویەكی دەوڵەمەندی هەیە و بۆ چەندین یانەی ناوداری ئەوروپا و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش یاریی كردووە، ئەم وەرزە بەرەسمی لە یانەی مان یونایتد جیابۆتەوە، ئەوە ماوەیەكی زۆر بەسەر ئەم رۆیشتنەیدا تێپەڕیوە بەڵام تائێستا هیچ یانەیەكی ناودرای ئەوروپا بیری لەوە نەكردۆتەوە بۆندێك پێشكەش بەم گۆڵچییە بكات و بیباتە ریزەكانی، ئەمەش ئەم یاریزانەی زۆر نیگەران كردووە، هەرچەندە چەند یانەیەكی سعودی بۆندیان پێشكش كرد بەڵام ئەو بۆندانە لەگەڵ حەز و خولیاو نیازی ئەم یاریزانەدا یەكیان نەدەگرتەوە.
ئێستا ئەم گۆڵپارێزە بۆ ئەوەی ئاستی هونەری دانەبەزێت، بەشێوەیەكی ئازاد و بەتەنیا و دوور لە یانەكان مەشق و راهێنانەكانی دەكات، تا كۆتایی ئەم وەرزەش چاوەڕوان دەبێت تا بۆندێكی شیاوی پێدبگات، ئەگەر ئەمە روینەدا ئەوا بەبێ هیچ دوودڵییەك بڕیاری وازهێنان لە یاریكردن دەدات.
ئەم گۆڵپارێزە ئیسپانییە تەنیا لە دوو یانەدا خۆی بینبوەتەوە، سەرەتا لە لاوانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و پاشان 2009 چۆتە تیپی یەكەمی یانەكە، تا ساڵی 2011 لەو یانەیە بووە، پاش ئەوە چۆتە یانەی مان یونایتد و هەموو تەمەنی یارییكردنی لەو یانەیە بووە تا ئەمساڵ لەسەردەستی تین هاگی راهێنەر دوورخرایەوە و ئۆنانای گۆڵپارێزی یانەی ئینتەر میلانی هێنایە شوێنی.
ئەم گۆڵپارێزە ئیسپانییە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە چەندین دەستەكەوتی تۆمار كردووە:
*2013 نازناوی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.
*سێ جار جامی رابیتەی یانە موختەریفەكانی ئینگلتەرا.
*سێ جار جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلیزی.
*یەك جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.
*جامی خولی ئەوروپا 2016-2017.
دەبێت بووترێت ئەمساڵ كاتێك تین هاگی راهێنەری یانەی مان یونایتد ئەندرییە  ئۆنانا دەكاتە جێگرەوەی دی خیا، تیپەكەی بە خراپترین بارودۆخدا تێپەڕ دەبێت و ئۆنانا ئاستێكی تەواو پێچەوانە پیشان دەدات لەوەی كەلە ئینتەر هەیبوە، ئەوەتا لە یەكەم یاریی مان یونایتدا لە چامپیۆنس لیگ، 4-3 بە بایرن مونشن دۆڕاوە، لەم یارییەدا ئۆنانا خۆی دانی بەوەدا ناوە ئەو هۆكاری دۆڕاندنەكە بووە، جگە لەوەش لە خولی ئینگلتەراشدا خراپترین ئاست پیشان دەدات و لە شەش یاریی كە كردوویانە سێ یارییان بردۆتەوەو سێ یارییان دۆڕاندووە و 10 گۆڵ لە ئۆنانا كراوەو ئەمەش  خراپترین دەستپێكە بۆ یانەی مان یونایتد.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان