بن زیمه‌ بۆ پله‌ی دووه‌می سه‌ركه‌وت

10:44 - 2023-12-17
وەرزش
197 جار خوێندراوەتەوە

ره‌وه‌ز ئیسماعیل


له‌ شاری جده‌ی سعودییه‌ یارییه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان به‌رده‌وامه‌و پاش ئه‌نجامدانی سێ یاریی ئه‌م خوله‌، هه‌ردوو یاریی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ده‌ركه‌وتوون.
ئه‌نجامی ئه‌و سێ یارییه‌ی تائێستا كراون به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بوون:
*ئیتیحادی سعودی(3)×(0)ئۆكلاند سیتی نیوزیله‌ندی.
*لیۆنی مه‌كسیكی(0)×(1)ئۆراواریدی ژاپۆنی.
*ئه‌هلی میسری(3)×(1)ئیتیحاد.
له‌م مۆندیاله‌دا هه‌ردوو یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی و مان سیتی ئینگلیزی چاوه‌ڕوانی ئه‌و سێ یارییه‌ بوون كه‌ كراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت له‌گه‌ڵ كام دوو یانەیە‌ دوو یاریی پێش كۆتایی ده‌كه‌ن، به‌پێی قورعه‌ی ئه‌م مۆندیاله‌ش دوو یاریی پێشكۆتایی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن؛
دووشه‌ممه‌ 18/12
*فلۆمێنسی×ئه‌هلی-سه‌عات 9 ی شه‌و.

سێشه‌ممه‌ 19/12
*ئۆراوارید×مان سیتی-سه‌عات 9 ی شه‌و.
براوه‌كانی ئه‌م دوو یارییە، یاریی كۆتایی و دۆڕاوه‌كانیش له‌سه‌ر پله‌ی سێیه‌می یاریی ده‌كه‌ن و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش رۆژی هه‌ینی ئاینده‌ 22/12 ده‌كرێن.
هه‌ر‌سه‌باره‌ت به‌م مۆندیاله‌، كه‌ریم بن زیمه‌ی یاریزانی یانه‌ی ئیتیحاد ریكۆردێكی تۆمار كرد و به‌و دوو گۆڵه‌ی له‌م مۆنداله‌دا كردوونی بووبه‌ سێیه‌م یاریزان كه‌ زۆرترین گۆڵی تیادا كردبێت و هه‌مان ریكۆردی گاریس به‌یڵی تۆمار كرد و هه‌ردووكیان پاش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌ 7 گۆڵی هه‌یه‌، له‌و رووه‌وه‌ دووه‌من، مێسی و سیزار دیلگادۆ و لویس سوارێزیش سێیه‌من هه‌ریه‌كه‌یان 5 گۆڵی له‌م مۆنداله‌دا كردووه‌. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان