عیراق، تەرخانكردنی سێ ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو

10:50 - 2023-09-26
عیراق
312 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی ئاو و بەنداوەكان، بانكی نێودەوڵەتی لە عیراق سێ ملیۆن دۆلار تەرخاندەكات.
لەوبارەیەوە، ریچارد عەبدولنور نێردەی تایبەتی بانكی نێودەوڵەتی لە عیراق، لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی ئاو و سەرچاوەكانی ئاو لە زانكۆی ئەمریكی لە عیراق، ئەوەی خستۆتەڕوو كە «بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی ئاو، سەرچاوەكانی ئاو و بەنداوەكان، بانكی نێودەوڵەتی بڕی 3 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی كردن لە جێبەجێكردنی ستراتیژی ئاو لە عیراق تەرخانكردووە».
ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەوڵەكان بە ئاڕاستەی بنیاتنانی سیستمێكی نوێی ئاودێری و پاراستنی ئاسایشی  بەنداوەكان و رێگرتنە لە مەترسییەكان، جگەلەوەش رێكاری پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، دەگیرێتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان