كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، مارك سترۆ، كونسوڵی ئەمریكا لەگەڵ رۆژنامەوانانی ژمارەیەك ناوەندی راگەیاندنی سەربەخۆدا كۆبۆتەوە و دەستخۆشی لێكردوون لە بەرامبەر هەوڵە بەردەوامەكانیان، بۆ رووماڵكردنی بێلایەنانەی هەواڵە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی هەرێمی كوردستان.
كونسوڵخانەی ئەمریكا دەشڵێت، نیگەرانییەكانیان لەبارەی پاشەكشەكانی ئەم دواییەی ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامن، لە نموونەی دەستبەسەركردنی هەڕەمەكیانە و پشكنینی نایاسایی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و كەموكوڕیی لە جێبەجێكردنی یاسای كاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری.
سەرچاوە: كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر